Afra Aksoy,Mohammed Baqi Hussein
01 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
عه‌ده‌ن - AA
له شاری عه‌ده‌ن پایته‌ختی كاتیی یه‌مه‌ن، بنكه‌یه‌كی ئاسایش له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه كرایه ئامانج و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، سێ سه‌رباز کوژراون و 20ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان وه‌رگیراوه له شارۆچكه‌ی شێخ عوسمانی سه‌ربه شاری عه‌ده‌ن، له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئاسایش.
راگه‌یه‌نراوه كه لە په‌لاماره‌كه‌دا سێ سه‌رباز کوژراون و 20ی دیكه‌ش برینداربوون و زیان به بیناكانی ده‌ورووبه‌ریشی گه‌یشتووه.
دوای په‌لاماره‌كه برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكانی بێ سنوور كراون.
دیمه‌نی ته‌قینه‌وه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و تا ئێستاش به‌رپرسانی یه‌مه‌ن له‌وباره‌وه روونكردنه‌وه‌یان نه‌داوه.