Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
01 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
واشنتۆن - AA
یاداشتنامه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی به فه‌رمی ناساندنی به‌ڕازیل وه‌ك ''هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی نائه‌ندام لە ناتۆ'' بڵاوكرایه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ به‌و یاداشتنامه‌یه‌ی ره‌وانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، مایك پۆمپیۆی كرد ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به فهرمیكرد كه پێشتر له‌باره‌ی به‌ڕازیل نابووی.
به‌پێی ئه‌وه‌یش ئیدی به‌ڕازیل وه‌ك ''هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی نائه‌ندام لە ناتۆ' ده‌چێته ده‌سته‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌تایبه‌تی له بواری به‌رگریدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پێشه‌نگن.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، به‌ڕازیل ده‌چێته نێو ئه‌و وڵاتانه‌ی پێشه‌نگن له كڕینی چه‌ك له ئه‌مریكا و به‌شداری له‌و ته‌نده‌رانه‌ی چه‌كدا ده‌كات كه پنتاگۆن رێكیده‌خات و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی ئه‌مریكادا مانۆڕ ئه‌نجام ده‌دات.