Barış Gündoğan
13 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە- AA
وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەدین کۆجا رایگهیاند: "لە هەوڵەکانی دۆزینەوەی ڤاكسینی دژی کۆرۆنا بەرەوپێشچوونی مەزن هەن"
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، فهخرهددین كۆجا مژدەی ئەوەی دایە هاووڵاتییان کە بەم نزیکانە لە بەکارهێنانی دەمامک رزگاریان دەبێت.
کۆجا نوسیویەتی: "بیری ئەو رۆژانە دەکەین کە هەناسەی ئازادمان دەدا. لە ئایندەیەکی نزیکدا، دەمامک لە ژیانمان دێتە دەرەوە. لە هەوڵەکانی دۆزینەوەی ڤاكسینی دژی کۆرۆنا بەرەوپێشچوونی مەزن هەن. با چاوەڕێی ئەنجامەکانیان بکەین. پێویستە لە دەرەوەی ماڵەکانمان پابەندبین بە یاسای بەکارهێنانی دەمامک. هەربژین بۆ ئارامگریتان".