Recep Bilek
13 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2020
سامسون- AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆرستی داعش، هەشت هاووڵاتی عێراقی لە پارێزگای سامسون دەستگیرکران.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەکە، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان بۆسەر چەند ناونیشانێک ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لە کۆی ١١ هاووڵاتی عێراقی کە بە ئەندامێتی داعش تۆمەتبار کرابوون، هەشتیان دەستگیرکران.
هەوڵەکانیش بۆ دەستگیرکردنی سێ گومانلێکراوەکەی دیکە بەردەوامن.