Aişe Hümeyra Bulovalı
13 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ- AA
ئەلبومی شەشەم کێبڕکێی وێنەی هەواڵی "Istanbul Photo Awards 2020" بڵاوکرایەوە.
لە ئەلبوومەکەدا تەواوی ئەو وێنانە بڵاوکراونەتەوە کە لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنی کێبڕکێکەوە خەڵاتیان پێدراوە.
ئەندامی لیژنەی دادوەری، دێبۆرا کۆپاکەن، لە گوتاری پێشەکی ئەلبوومەکەدا نوسیویەتی: "ئەو وێنانەی براوەی کێبڕکێکە بوون، سەرکەوتنەکانیان بەرهەمی وزە، بەهرە و ئەزموونی کارکردنی چەند ساڵهیانە".
لەسەر بەرگی ئەلبومەکە وێنەی وێنەگر، یک فەی لام هەیە کە تایبەتە بە خۆپیشاندانەکانی هۆنگ کۆنگ و خەڵاتی "فۆتۆی ساڵی" پێبەخشرابوو.
وێنەکە لە روانگەی نیشاندانی خۆپیشاندانەکانی جیهانەوە، دیوێکی جیهانی هەیە و بە تێڕوانینی لیژنەی هەڵسەنگاندن، وێنەکە رهنگدانهوهی تەواوی رووداوەکانی هۆنگ کۆنگ-ە.
لە ئەلبومەکەدا لەپاڵ وێنەی هەواڵی، وێنەی تایبەت بە وەرزش و چیرۆکی وێنەیی هەن و دەشتواندرێت لە ماڵپەڕی "www.istanbulphotoawards.com" تەواوی ئەلبومەکە ببینرێت.
