پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ به‌شداریكردن له ''Istanbul Photo Awards 2020'' ده‌ستیپێكرد
- ده‌توانرێت تا ٣١ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠ له رێگه‌ی ناونیشانی"http://istanbulphotoawards.com"ه‌وه ناو تۆمار بكرێت.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
داواكارییه‌كان بۆ به‌شداریكردن له كێبڕكێی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ وێنه‌هه‌واڵ "Istanbul Photo Awards ٢٠٢٠" كه ئه‌مساڵ شه‌شه‌مینی له‌لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه رێكده‌خرێت، ده‌سیپێكرد.
ئاژانسی ئانادۆڵو كه به درێژایی مێژوویی سه‌د ساڵی كاری هه‌واڵسازییدا له‌گه‌ڵ فۆتۆگرافه‌ری بێ شومار كاریكردووه له‌و هه‌واڵانه‌ی به جیهانی گه‌یاندووه، به‌و ئه‌زموونانه‌ی له‌و قۆناغه‌دا ده‌سیخستووه، به‌مه‌به‌ستی خه‌ڵاتكردن و پشتیوانیكردن له كاری پیشه‌یی فۆتۆگرافه‌رانی، پرۆژه‌ی Istanbul Photo Awards ئه‌نجام ده‌دات.
له‌و كێبڕكێیه‌دا كه له هه‌مان كاتدا رێكده‌خرێت بۆ دیاریكردنی گرنگترین وێنه‌ی هه‌واڵ و وه‌رزشی ساڵ، فۆتۆگرافه‌رانی به‌ئه‌زموون به‌و وێنانه به‌شداری ده‌كه‌ن كه له‌و رووداوانه‌دا گیراون كه رۆژه‌ڤی جیهان له ساڵی ٢٠١٩دا دیاری ده‌كه‌ن.
كێبڕكێكه كه هه‌موو ساڵێك له زیاد له ١٠٠ وڵاته‌وه داواكاری پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ به‌شداریكردن تیایدا، له پاڵ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بووه‌ته جێی بایه‌خی ژماره‌یه‌كی زۆر په‌یامنێری ئازاد.
كێبڕكێكه كه له چوار به‌ش پێكهاتووه، به تایبه‌تی ''تاك هه‌واڵ'' ، ''زنجیره هه‌واڵ'' ، ''تاك هه‌واڵی وه‌رزشی'' و ''زنجیره هه‌واڵی وه‌رزشی''، ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن به‌شداری تێدا بكه‌ن ده‌توانن تا ٣١ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠ له رێگه‌ی ناونیشانی "http://istanbulphotoawards.com"ه‌وه ناو تۆمار بكه‌ن.
داوه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی كێبڕكێكه، كه له كه‌سایه‌تيیه دیاره‌كانی جیهان پێكهاتوون، مانگی ئادار له توركیا كۆده‌بنه‌وه و وێنه براوه‌كان دیاری ده‌كه‌ن.
فۆتۆگرافه‌ری ئازاد و هه‌رێمیی، سوقرات بالتاگیانیس له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد كه كێبڕكێكه یه‌كێكه له سه‌رنجڕاكێشترین كێبڕكێكان.
بالتاگیانیس كه یه‌كێكه له‌وانه‌ی له Istanbul Photo Awards 2016دا له به‌شی ''تاك هه‌واڵ''دا توانی بگاته قۆناغی كۆتایی، سه‌باره‌ت به كێبڕكێكه رایگه‌یاند: ''باوه‌ڕموایه كێبڕكێیه‌كی سه‌ركه‌وتووه و به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ی به‌رده‌وام بووه سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ی كه بووه‌ته یه‌كێك له سه‌رنجڕاكێشترین كێبڕكێكان له‌باره‌ی كاری فۆتۆگرافه‌ری له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا''.
- ''وێنه كوالیتیه به‌رزه‌كان''
بالتاگیانیس باسی له‌وه كرد كه كوالیتی وێنه‌كان هه‌م له رووی وێنه و هه‌میش له رووی ئه‌و بابه‌ته‌ی نمایشی ده‌كات هه‌میشه له ئاستێكی به‌رزدا بووه.
- ''İstanbul Photo Awards ده‌ورێكی زۆری هه‌یه كه پشتیوانیكردنی فۆتۆگرافه‌راندا''
فۆتۆگرافه‌ری ئه‌مریكی، كریس ماكگراس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه İstanbul Photo Awards وه‌ك ئه‌و كێبڕكێیانه‌ی دیكه كه له‌و بواره‌دا كراون ده‌ورێكی زۆری هه‌بووه له پشتیوانیكردنی كاری فۆتۆگرافه‌ریدا.
ماكگراس به زنجیره‌ی ''كوشتنی رۆژنامه‌نووسێك'' كه پاش كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقچی له كونسوڵخانه‌ی ئیستانبوڵى سعوودیه، وێنه‌ی گرتبوو ئه‌مساڵ خه‌لاتی وه‌رگرت.
ماكگراس جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی كێبڕكێكه‌كه كرده‌وه له‌ڕووی دروستكردنی ئه‌رشیفێك بینراوی رووداوه مێژووییه‌كان و، رایگه‌یاند ''ئه‌م كێبڕكێیانه بۆ زۆر فۆتۆگرافه‌ر خاڵێكی ده‌رچوونه بۆ ئه‌و كارانه‌ی به درێژایی ساڵ ئه‌نجامیانداوه و به‌شداربوونیان له ئه‌رشیفه‌كانی كێبڕكێی وێنه‌ی جیهانی. فۆتۆگرافه‌ری به‌شێكی گرنگه له دروستكردنی ئه‌رشیفێكی بینراوی رووداوه مێژووییه‌كان. به تێپه‌ڕبوونی ساڵ به‌پێی ئه‌وه‌ی به‌دیمكردووه Istanbul Photo Awards سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ی كه به‌ڕاستی خۆی بكاته خه‌لاتێكی نێوده‌وڵه‌تی وێنه. ده‌سته‌ی داوه‌ری به هه‌ڵبژاردنی دروستترین وێنه یان چیرۆكی ساڵ، په‌یوه‌ندیدار و بێ لایه‌ن پشتیوانی كرد له چیرۆك و كێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان''.
كریس ماكگراس باسی له‌وه كرد كه پلانی هه‌یه ئه‌مساڵیش دووباره به‌شداری له كێبڕكێیه‌كه‌دا بكاته‌وه و، رایگه‌یاند: ''وه‌ك فۆتۆگرافه‌رێك كه له Getty Images كارده‌كه‌م خۆشی ده‌بینم له ته‌ماشاكردنی ئه‌و چیرۆكانه‌ی له كۆتایی هه‌موو ساڵێكدا كردوومه و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی رێكده‌خرێت بۆ باشترین سێتی وێنه. پێموایه ئه‌م پرۆسه‌یه هاوكاره بۆ هاندانی فۆتۆگرافه‌ره گه‌نجه‌كان''.
له ساڵی ٢٠١٧دا فۆتۆگرافه‌ری ئازادی كه‌رتی غه‌ززه، حوسام سه‌لام به وێنه‌ی ''مه‌شقی شه‌قام له كه‌رتی غه‌ززه'' خه‌ڵاتی فۆتۆگرافه‌ری گه‌نجی به‌ده‌ستهێنا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كێبڕكێكه به‌هێزترین و كاریگه‌رترین وێنه‌كانی جیهان نمایش ده‌كات و، رایگه‌یاند ''دوای بردنه‌وه بڕیارمدا بۆ ساڵی داهاتوو به‌شداربم. ئه‌مساڵ به وێنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه به‌شداری ده‌كه‌م''.
خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی كێبڕكێكه ''وێنه‌ی ساڵ'' له به‌شی تاك هه‌واڵ ده‌درێت به‌و وێنه‌یه‌ی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستده‌هێنێت و ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره‌شی وێنه‌كه‌ی گرتووه ده‌بێته خاوه‌نی خه‌ڵاتێكی پاره به بڕی هه‌شت هه‌زار دۆلار. هه‌روه‌ها بڕی پێنج هه‌زار دۆلار ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی له هه‌ر به‌شێكدا پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێناوه، بڕی سێ هه‌زار دۆلار بۆ دووه‌مه‌كان و، هه‌زار و ٥٠٠ دۆلاریش بۆ سێهه‌مه‌كان.
هه‌ر له ساڵی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا ئه‌و وێنانه‌ی له پرۆژه‌ی Istanbul Photo Awards خه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه، له ناوخۆی توركیا له ئه‌نقه‌ره‌وه تا ئیزمیر، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له شه‌نگه‌های-ه‌وه تا نیویۆرك له زۆر شوێن نمایش كراون. ئه‌و وێنانه‌ی ئه‌مساڵ خه‌ڵات وه‌رده‌گرن له‌و پێشانگایانه‌دا نمایش ده‌كرێن كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌كرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی به چاپ ده‌گه‌یه‌ندرێت ئه‌مساڵ له سه‌رتاسه‌ری جیهان پێشكه‌ش به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، دامه‌زراوه وێنه‌یی و كلتوورییه‌كان، ئاژانسه‌كانی وێنه و فۆتۆگرافه‌ران ده‌كرێت.