ئادانا.. حه‌وت تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراوی سووری سنوورداش دەکرێنەوە
- دوو له‌و ٩ تۆمه‌تباره‌ی به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و قاعیده له ئادانا ده‌ستگیركرابوون رزگاركران و بڕیاریشدا حه‌وت تۆمه‌تباره‌كه‌ی دیكه كه هاووڵاتی سوورین بگەڕێندرێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
Adana
ئادانا – AA
دوو له‌و ٩ تۆمه‌تباره‌ی به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و قاعیده له ئادانا ده‌ستگیركرابوون رزگاركران و بڕیاریشدا حه‌وت تۆمه‌تباره‌كه‌ی دیكه كه هاووڵاتی سوورین بگەڕێندرێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
دوای راییكردنی كاروباری ئه‌و نۆ تۆمه‌تباره‌ی چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئادانا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی دژه تیرۆریستی ئاسایشی ئاداناوه ده‌ستگیركران، له یه‌كه‌ی پزیشكی دادوه‌ری پشكنینی ته‌ندروستییان بۆ كرا و دواتر ره‌وانه‌ی دادگا كران.
دوای لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵیان له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی دوو له‌و تۆمه‌تبارانه ئازاد كران. دادگای ئێشكگریش بڕیاری گێڕاندنه‌وه (سنوورداش كردنه‌وه)ی حه‌وت تۆمه‌تباره‌كه‌ی دیكه‌ی دا بۆ وڵاته‌كه‌یان كه هه‌ر حه‌وتیان هاووڵاتی سوورین.
هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره راكردووه‌كه‌ی دیكه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن