Handan Kazancı
15 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
داواكاری بۆ به‌شداریكردن لە پێشبڕكێی فۆتۆگرافی نێوده‌وڵه‌تی Istanbul Photo Awards كه له‌لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له ٣١ی ئه‌م مانگه كۆتایی دێت.
فۆتۆگرافه‌ری ئوسترالی، ئادەم پرێتی كه توانی له به‌شی فۆتۆگرافی وه‌رزشی خه‌ڵاتی ٢٠١٧ی پێشبڕكێكه بباته‌وه ئاماژه‌ی به گرنگی خه‌ڵاتی پێشبڕكێكه كرد له سه‌ركه‌وتن له كاری فۆتۆگرافی و هاندانی فۆتۆگرافه‌راندا.
ئادەم پرێتی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه Istanbul Photo Awards یه‌كێكه له پێشبڕكێكه هه‌ره گه‌وره و جێی باوه‌ڕه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان و گوتی: "كێ ده‌ناسم به‌شداری له‌و پێشبڕكێیه‌دا ده‌كات. پێشنیازیش ده‌كه‌م هه‌موو فۆتۆگرافه‌رێك به‌شداری تیادا بكات، چونكه ئه‌م خه‌ڵاته رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له سه‌ركه‌وتن له كاری فۆتۆگرافه‌ریدا و هانی فۆتۆگرافه‌ران ده‌دات. هه‌روه‌ها ده‌بێته هاوكار و پشتیوانیش بۆ فۆتۆگرافه‌ری".
ئەو فۆتۆگرافهرە ئوسترالییە داوای له‌و فۆتۆگرافهرانهش كرد كه به‌شداری له پێشبڕكێكه‌دا ده‌كه‌ن، به فۆتۆگرافی تایبه‌ت به‌شداری تیایدا بكه‌ن نه‌ك به فۆتۆگرافی باو.
فۆتۆگرافه‌ری ئوسترالی، ئادەم پرێتی توانیبووی له رێگای فۆتۆگرافه‌ری "له خواره‌وه‌ی روو" خه‌ڵاتی یه‌كه‌می له بواری "تاك فۆتۆگرافی وه‌رزشی" به شایسته بزاندرێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو له سەدهمین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندیدا ئه‌مساڵ بۆ شه‌شه‌مین جار پێشبڕكێی Istanbul Photo Awards به‌مه‌به‌ستی هاندانی فۆتۆگرافه‌ران له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌نجام ده‌دات.
پێشبڕكێكه به‌سه‌ر ئاسته‌كانی "تاك هه‌واڵ"، "زنجیره هه‌واڵ"، "تاك وه‌رزش" و "زنجیره وه‌رزش" پۆلین كراون. بڕی هه‌شت هه‌زار دۆلار ده‌درێت به براوه‌ی "خه‌ڵاتی فۆتۆگرافی ساڵ" له ئاستی "تاك هه‌واڵ"دا، بڕی پێنج هه‌زار دۆلاریش ده‌درێت به براوه یه‌كه‌مه‌كانی ئاسته‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها بڕی سێ هه‌زار دۆلار ده‌درێت به براوه‌ی دووه‌می ئاسته‌كان و بڕی هەزار و ٥٠٠ دۆلاریش وه‌ك خه‌ڵات ده‌درێت به براوه‌ی سێیه‌می ئاسته‌كان.
بۆ بینینی فۆتۆگرافه خه‌ڵاتكراوه‌كانی ساڵانی رابردوو ده‌توانن كلیک له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی "istanbulphotoawards.com" بكه‌ن. هه‌ر له هه‌مان به‌سته‌ریش ده‌تواندرێت داواكاری پڕبكرێته‌وه بۆ به‌شداربوون له پێشبڕكێكه.