جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان بەشداری لە دەنگدان بە "وێنەکانی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵو کرد

Özcan Yıldırım  | 06.02.2026 - نوێکردنەوە : 10.02.2026
سەرکۆمار ئەردۆغان بەشداری لە دەنگدان بە "وێنەکانی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵو کرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە دەنگدان بە "وێنەکانی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵو کرد، کە تایبەتە بە وێنەی ڕووداوە گرنگەکانی ساڵی ٢٠٢٥.

لەو پێشبڕکێیەدا کە بە سپۆنسەری "lifebox ،AJet و ROKETSAN" ڕێکخراوە، سەرکۆمار ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەی لە میسر لەنێو فڕۆکەکەیدا لە ١١٢ وێنەی پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵوی کۆڵیيەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە شەش بەشدا دەنگدانەوەیان هەبووە لە ڕۆژەڤی تورکیا و جیهاندا.

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز سەبارەت بە وێنەکان زانیاریی بە سەرکۆمار ئەردۆغان دا.

سەرکۆمار ئەردۆغان لە بەشی "هەواڵ" دەنگی بە وێنەی "فاتیحی ئاسمانەکان"ی مستەفا خەتیپئۆغڵو دا. لە بەشی "وەرزش" وێنەی "ئالپەرەن"ی ئەسرا بیلگین هەڵبژارد. لە بەشی "ژیانی سروشتی و ژینگە"دا وێنەی "باڵە پیسبووەکان"ی شەبنەم جۆشکونی هەڵبژارد.

لە بەشی تایبەتی "غەززە: برسێتی"دا، سەرکۆمار ئەردۆغان دەنگی بە وێنەیەکی عەلی جادەڵڵا دا، کە برسێتی لە غەززە نیشان دەدات و ئەوەی وەبیرهێنایەوە ئەم وێنەیەی لە ٨٠ەمین کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشاندانی جینۆسایدی ئیسرائیل بەکارهێناوە.

پێشبڕکێی "وێنەکانی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵو کە لە ساڵی ٢٠١٢وە بەڕێوە دەچێت، ئەمساڵ چوار بەشی سەرەکی (هەواڵ، ژیانی سروشتی و ژینگە، وەرزش و ژیانی ڕۆژانە) و دوو بەشی تایبەت (غەززە: برسێتی و پۆرتێرێت)لەخۆدەگرێت.

دەنگدانەکە بە ژێرنووسی تورکی و ئینگلیزی لە سەرانسەری جیهاندا بەردەوامە و، دەتوانرێت لە ڕێگەی ماڵپەڕی "yilinkareleri.aa.com.tr"ەوە تا کاتژمێر ١٧:٠٠ی ڕۆژی یەک شەممە ١٥ی شوبات، بەشداری تێدا بکرێت و دەنگ بە هەر ژمارە وێنەیەک بدرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın