Sertaç Bulur
27 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له نێو فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسمانییدا كه له ٢٠ پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو و ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش ئه‌نقه‌ره بوو، ١٦ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر پێكهاته‌ی فه‌تۆ له‌ناو فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسمانیی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٣٣ گومان‌لێكراو ده‌ركرا.
دوای ده‌ركردنی بڕیاره‌كه، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوهیهكانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، كاته‌كانی به‌یانی له یه‌ك كاتدا له ٢٠ پارێزگادا ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامدا كه ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌نقه‌ره بوو. له‌و هه‌ڵمه‌ته‌شدا ١٦ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
ئه‌وه‌یش خرایه‌ڕوو كه تۆمه‌تباران ته‌له‌فۆنی جێگیریان به‌كارهێناوه بۆ په‌یوه‌ندی كردن به یه‌كتریه‌وه له باره‌ی هه‌واڵی ناوخۆیی رێكخراوه‌كه.