Abidin Mutlu Bozdağ
27 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی ئیستانبوڵ-ی هه‌ژاند، ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتییانه‌ی كه نه‌چوونه‌وه ماڵه‌كانیان، شه‌و له پارك و باخچه‌كان مانه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ كاتژمێر ١٤:٥٩ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٥،٨ ناوچه ئاوییه‌كانی سیلیڤری ده‌ریای ماڕماڕای هه‌ژاند و چه‌ند پاشلهرزهیهكیشی به‌دوادا هات، ئه‌مه ترسی له دڵی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییاندا درووستكرد و شه‌و له پارك و شوێنه كراوه‌كانی ژماره‌یه‌ك له ناوچه‌كانی وه‌ك كوچوكچهكمهجه، باخچه‌لیئه‌ڤله‌ر و گونگۆره‌ن مانه‌وه.
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان خێوه‌تیان هه‌ڵدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یشیان له سه‌ر ئه‌و فه‌رش و به‌تانیانه دانیشتن كه له ماڵه‌وه هێنابوویان.
عه‌لی كارتاڵ كه به خاووخێزانه‌وه روویكردبووه پاركی ژیان له گه‌ڕه‌كی هاڵكاڵی ناوچه‌ی كوچوكچهكمهجه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، له كاتی بومه‌له‌رزه‌كه‌دا هه‌موویان له ماڵه‌وه بوون و گوتی:
"سه‌رین و به‌تانیمان هێناوه و ناچارین تا سبه‌ی لێره بمێنینه‌وه".
له پاركی كولهلی له باهچه‌لیئێڤله‌ر یه‌نیبۆسنا-ش جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان له چاوه‌ڕوانیدابوون، به‌شێكی دیكه‌ی هاووڵاتییان له نێو ئۆتۆمبێله‌كانیاندا خه‌وتبوون.
زه‌لیها كایا رایگه‌یاند كه یه‌كه‌مجاره هه‌ست به بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه بكات و گوتی: "ده‌وروبه‌ری نیوه‌ڕۆ له ماڵه‌وه دانیشتبووین، بوومه‌له‌رزه‌كه روویدا و زۆر ترساین. به‌هۆی ترسمان له ئه‌گه‌ری روودانی بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه ئه‌مشه‌و لێره ده‌مێنینه‌وه".
مانگی سووری توركیا، گه‌وره شاره‌وانی ئیستانبوڵ و قایمقایمیه‌تی سیلیڤری شۆرباو، چا و خواردنی لهقوتونراویان به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه‌دا دابه‌ش كرد كه شه‌و له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان مانه‌وه.
تیمه‌كانی پۆلیسیش بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ر كارێكی نه‌خوازراو له‌و شوێنانه ئهركداركران كه خه‌ڵك لێی ده‌مایه‌وه.