Mehmet Tosun
10 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، پێشهاته ناوچەییه‌كان له‌نێویاندا هێرشی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا، تاوتوێكران.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی چاره‌سه‌ری سیاسیی له‌نێوان رووسیا و ئۆكراینا درێژه پێده‌ده‌ن، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه له ئه‌گه‌ری قووڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه، گرنگه توركیا له پێگه‌ی ئاسانكاردا بێت له‌پێناو گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌را.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له گرنگیی ئه‌وه كرده‌وه كه له‌سایه‌ی ئه‌و كه‌ناڵی متمانه‌یه‌ی كه توركیا كردوویه‌تییه‌وه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و ئۆكراینا به میوانداریی توركیا ئه‌مڕۆ له ئانتاڵیا ده‌رفه‌تیان هه‌بووه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه دا، رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا-رووسیا-ئۆكراینا له ئانتاڵیا، خۆی له‌خۆیدا سه‌ركه‌وتنی دیپلۆماتییه.
ئه‌ردۆغان ئاشكرای كردووه، چاوه‌ڕوانن داواكارییان بۆ كڕینی ٤٠ فڕۆكه‌ی نوێ له ئه‌مریكا و نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی F-16 كه هه‌یانه، به زووترین كات وه‌ڵام بدرێته‌وه و ئه‌وه‌شی به بایدن راگه‌یاندووه، ده‌مێكه كاتی ئه‌وه هاتووه سه‌رجه‌م ئه‌و سزا ناڕه‌وایانه‌ی له‌بواری پیشه‌سازیی سه‌ربازییدا به‌سه‌ر توركیادا سه‌پێنراون، هه‌ڵبگیرێن.