Mazın Asad
01 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2016
ئیستانبوڵ
مستەفا چۆڵاک کە ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی لە پردی ١٥ی تەمووز (پردی بۆغازئیچی) لە لایەن کودەتاچییەکانەوە تەقەی لێ کرا و برینداربوو، رایگەیاند: "ئەگەر ناپاکەکان سەرکەوتوو بوونایە، شەڕ ناوخۆ ھەڵدەگیرسا. رووداوەکانی وەک ھاتنی ئەندامان لە باشووری رۆژھەڵات و دەستپێکردنی لەسێدارە، دادگاییکردن و کۆبوونەوە لە ماڵەکان دەھاتە ئاراوە".
چۆڵاکی تەمەن ٤٢ ساڵ کە پلەی ماستەر لە بەشی فەلسەفە لە زانکۆی ئیستانبوڵ دەخوێنێت، بەسەرھاتی خۆی لە کاتی ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باس کرد.
ئەو لە شەوی ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکە لە شاری ئیلازغەوە بۆ ئیستانبوڵ ھاتووە و ئەو رۆژە ئاگاداری ھەوڵەکان نەبووە و بە رێگەی واتساپ ھەواڵی ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی پێگەیشتووە.
چۆڵاک ئاماژەی بەوە دا کە دوای خوێندنەوەی بەیاننامەی ساختەی کودەتاچییەکان لە کەناڵی فەرمی تەرەتەی تورکیا، لە ماڵەکەی دەرچووە و بۆ گەڕەکی کسکڵی چووە و گوتیشی: "لێرەدا بۆ ماوەی ١٥ خولەک مامەوە. ھەوڵ درا کۆنترۆڵی ماڵی سەرکۆمار ئەردۆغان بکرێت، بەڵام لە گەڕەکی ئومرانیە خەڵکێکی زۆر ھاتن و لەسەر ئەمە لەگەڵ ھاوڕێیەکم بۆ پردی شەھیدانی ١٥ی تەمووز (پردی بۆغازئیچی) بەڕێکەوتین. چەند گرووپێکی بچووکیش بەرەو پردەکە دەھاتن و پێکەوە بۆ پردەکە بەڕێکەوتین. پێش ئەوەی بە سەرەتای پردەکە بگەین، بەشێوەیەکی چڕ تەقەمان لێکرا".
چۆڵان ئاشکرای کرد کە لە ھەردوو پێیدا بریندار بوو و زیاتر گوتیشی: "سەرەتا نەمزانی کە بریندار بووم. دواتر ھەستمان بە ئازار کرد، بەڵام ھیچ تێنەگەیشتم. دوای ئەوەی پێڵاوەکانم دەرهێنا زانیم کە بریندار بووم. لەو کاتەدا خەڵک بە ھانامەوە ھاتن و بۆ نەخۆشخانەی حکوومی ئوسکودار لە ئیستانبوڵ گواسترامەوە. باری تەندروستم زۆر نالەبار بوو. دواتر بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری گۆزتەپە گواسترامەوە و لەوێدا چارەسەری پزیشکیم بۆ کرا. بۆ ماوەی شەش مانگ پێیەکانم لە ناو گێچ دەمێنێتەوە".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش دا کە ھەر لە کاتی ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەدا بڕیاری داوە دژی زوڵمداری بچێتە دەرەوە و ھەروەھا گوتی: "پێش ئەوەی سەرکۆمار ھیچ لێدوانێک بدات، ئێمە بە ھەستی ناسنامەی مسوڵمان بۆ دەرەوە دەرچووین. بە ھەموو ھیز و تاوانانەوە بەرامبەریان وەستاین. پێویستی دەکرد دژی ئەم زوڵمدارییە بوەستین. پێموایە لە رووی کۆمەڵایەتییەوە ئەم کارە خێری تێدا ھەبوو. وەک گەلی تورکیا رووبەڕووی تاقیکردنەوە بووینەوە".