Abdullah Shukur
01 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2017
بینگۆل
لە چوارچێوەی چالاکی دەزگایەکی رۆشنبیری شاری بینگۆڵ، ھاووڵاتیانی ناوچەکە لە ناوەندی خلیسکێنەی سەر بەفر کۆبوونەوە و بە بەکارھێنانی تەشت یاری خلیسکێنەیان دەکرد.
ھاووڵاتیان لە ناوەندەکەدا ھەڵپەرکێیان ئەنجامدا و خواردنی کفتەیان دابەشکرد.
سەرۆکی دەزگای "حەز دەکەم ببم بە کۆمەڵایەتی بینگۆڵ"، عوسمان تۆپلوک بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە ئەمە پێنجەمین چالاکی خلیسکێنەی سەر بەفرە کە بەھۆی تەشتەوە ئەنجامی دەدەن.
تۆپلوک ئاشکراشی کرد کە ئەم چالاکییە زیاتر بە مەبەستی ناساندنی شارەکە بە قوتابیانی زانکۆی بینگۆل ئەنجامدراوە.
یەکێک لە خوێندکارانی زانکۆی بینگۆل بە ناوی مەھمەت ئۆزگول ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش پێش تاقیکردنەوەکان ھاتوونەتە ئەو شوێنە.