Abdullah Shukur
03 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2016
دیاربەکر
لە دوای دەستبەکاربوونی قەیووم لە شارەوانی گەورەی دیاربەکر، کارەکانی نوێکردنەوەی تابڵۆی سەر بینایەی شارەوانییەکە کە بە ھەردوو زمانی کوردی و تورکی نووسرابوو، بەردەوامە.
ماویەک پێش ئێستا بەھۆی کۆنبوونی تابلۆی سەر بینایەی شارەوانی دیاربەکر بەمەبەستی نوێکردنەوەی ھەڵگیرابوو، ھاوکات ئەمڕۆش کارەکانی نوێکردنەوەی ئەو تابلۆیە کە بە ھەردوو زمانی کوردی و تورکی نووسراوە بەردەوامە.
بڕیاریشە وێنەی مزگەوتی گەورەی دیاربەکر، پردی ئۆن گۆزلو، مینارەی دۆرت ئایاغلی لەسەر تابلۆیەکە بکێشرێت.