توركيا

بۆ پێشوازی لە گەشتیاران "پۆلیسی گەشتیاری" لە دیاربەکر دادەمەزرێت کە شارەزای چەندین زمانن

- شوێنە مێژووییەکانی وەک، مۆزەخانەی ئیچکالا، مزگەوتی گەورەی مێژوویی، پردی ئۆن گوزلو، کلێسا نۆژەنکراوەکان کە هەموویان لە لیستی کەلەپووری یۆنسکۆدان، سەرنجی گەشتیاران بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.

Aydın Arik  | 26.04.2024 - نوێکردنەوە : 28.04.2024
بۆ پێشوازی لە گەشتیاران "پۆلیسی گەشتیاری" لە دیاربەکر دادەمەزرێت کە شارەزای چەندین زمانن

Diyarbakir

دیاربەکر - AA

لە دیاربەکر، کە بە "شاری شارستانییەتەکان" ناسراوە، هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی پۆلیسی گەشتیاری دەستی پێکرد.

دیاربەکر کە خاوەنی ٣٣ شارستانییەتی جیاوازە، لەم ساڵانەی دواییدا لە ڕووی مێژوویی و گەشتیارییەوە، بووەتە شوێنێکی جێی سەرنجی هەموو لایەک.

شوێنە مێژووییەکانی وەک، مۆزەخانەی ئیچکالا، مزگەوتی گەورەی مێژوویی، پردی ئۆن گوزلو، کلێسا نۆژەنکراوەکان کە هەموویان لە لیستی کەلەپووری یۆنسکۆدان، سەرنجی گەشتیاران بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.

پۆلیسی دیاربەکر، بۆ پێشوازی و باشتر هاوکاریکردنی گەشتیاران کە بەم ساڵانەی دواییدا بووەتە ناوەندێکی گەشتیاری گرنگ لە ناوچەکەدا، دەستی بە دامەزراندنی ئەو پۆلیسانە کردووە کە شارەزای زمانەکانی ئینگلیزی، ئەڵمانی، فەڕەنسی، عەرەبی و کوردی و زازاکین.

لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی دیاربەکر فاتح کایا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگەیاند، "لە ڕۆژانی جەژندا زۆرترین گەشتیاری ڕوویان لە ناوچەکە کرد و هۆتێل و میوانخانەکان پڕ بوون".

فاتح کایا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە جوانییەکانی دیاربەکر، شوێنە مێژوویی و کولتوورییەکانی پارێزگاکە، بووەتە هۆی ڕاکێشانی ئەو ژمارە گەشتیارە و جەختیشی لەوە کردەوە کە بوونی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا یارمەتیدەری هاتنی ئەو گەشتیارانە بووە.

کایا جەختی لەوەش کردەوە کە، مەبەستیانە بۆ پێشوازی و باشتر هاوکاریکردنی گەشتیاران کە بەم ساڵانەی دواییدا بووەتە ناوەندێکی گەشتیاری گرنگ لە ناوچەکەدا، دەستیان بە دامەزراندنی ئەو پۆلیسانە کردووە کە شارەزای زمانەکانی ئینگلیزی، ئەڵمانی، فەڕەنسی، عەرەبی و کوردی و زازاکین.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın