Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
10 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشدارییکردن لە پرۆگرامی "شارستانێتیی مرۆڤایەتیی" کە لە میانی رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ لە ناوەندی گشتیی پارتەکەی سازکرابوو، گوتارێکی پێشکەشکرد.
لە میانی گوتارەکەیدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئه‌وانه‌ی به‌تایبه‌ت ببوونه داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ له كرده‌كانی گه‌زیدا، كوێر، كه‌ڕ و لاڵ بوون به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی پاریس".
له باره‌ی رووداوه‌كانی فهڕهنساشەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئه‌ی بۆچی له رووداوه‌كانی گه‌زیدا جیهانتان لێ تێگه‌یاندین. چونكه ئێره توركیا بوو؟ ده‌ی ئێستاش به هه‌مان شێوه (رووداوه‌كان) بڵاوبكه‌نه‌وه".
سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها گوتی: "لەکاتێکدا کە ملیۆنەها پەنابەر بە لێشاو روویان لە تورکیا دەکرد، ئەوانەی کە بانگێشتی ئێمەیان دەکرد بۆ ئەوەی سنوورەکانمان بکەینەوە، خۆیان کە هەمان ئەو مرۆڤانە روویان لە خاکەکەیان کرد، بەتوندترین رێکار و لەسەروو هەمووشییەوە بە تەلبەندی دڕکاویی و دیوار پێشوازییان لێکردن. کێ داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤە؟ ئێمە یان ئەوان؟".
رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند "ئیتر هیچ کەس ناتوانێت وانەی دیموکراسیی، مافی مرۆڤ و ئازادییەکان بە وڵاتەکەمان بڵێتەوە".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ته‌نها ئەو هه‌ڵوێسته‌ی به‌رامبه‌ر هه‌وڵی كوده‌تا نیشانماندا، ئه‌و برایه‌تییه‌ی به‌رامبه‌ر ملیۆنەها په‌نابه‌ر نیشانماندا كه له شاره‌كانمان میواندارییان ده‌كه‌ین به‌سه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی (توركیا) چۆنه له رووی مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسی. له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر لەسه‌ر دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ شوێنێك كه‌وته ژێر پرسیار ئه‌و شوێنه توركیا نابێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی: "سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌و و رۆژ كاربكه‌ین تا ئێواره‌ی ٣١ی ئادار، پازدەههمین سه‌ركه‌وتن بۆ پارته‌كه‌مان تۆمار بكه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دواتر رایگەیاند "هیچ گوتەیەکی پرشنگدار، گوتارێکی رەونەقدار، شێوازێکی شاهانەی ژیان، ناتوانێت دووڕوویی خۆرئاوا سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکان بشارێتەوە. ئێمە هەر لەسەرەتاوە چی بووبین، ئێستاش هەر ئەوەین".
سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها گوتی: "ئەوەی کە کەوتووەتە ناو زۆنگاوی لەخۆباییبوون و خۆبەگەورە زانینەوە و چاوی جگە لە بەرژەوەندیی کەسیی خۆی هیچ شتێکی دیکە نابینێت، لەژێر چەتری ئاک پارتی-دا جێگەی نابێتەوە".