AA
04 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2016
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا تانژو بیلگیچ: ''بەپێی رێككەوتننامەی كایە ئاسمانییە كراوەكان، ئەو وڵاتانەی بەشێكن لە رێككەوتننامەكە و داوای ئەنجامدانی ژمارەیەك گەشتی ئاسمانی دەكەن، پێویستە سەرەتا ئەو وڵاتەی گەشتە ئاسمانییەكانی بەمەبەستی چاودێریكردن تێدا ئەنجامدەدرێت و ئەو وڵاتەی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی گەشتەكان، لەسەر رێڕەوی گەشتەكە رێكبكەون".
- تانژو بیلگیچ: ''سەبارەت بە داواكارییەكانی رووسیا لەنێوان رۆژانی ٢-٥ی شوباتی ٢٠١٦ بۆ دیاریكردنی رێڕەوی گەشتی چاودێری، هێج رێككەوتنێك لە چوارچێوەی رێككەوتننامەی كایە ئاسمانییە كراوەكاندا نەكراوە و هیچ گەشتێكیش ئەنجام نەدراوە''.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا تانژو بیلگیچ وێڕای بیرخستنەوەی ئەوەی كە بەپێی رێككەوتننامەی كایە ئاسمانییە كراوەكان ئەو وڵاتانەی بەشێكن لە رێككەوتننامەكە و داوای ئەنجامدانی ژمارەیەك گەشتی ئاسمانی دەكەن، پێویستە سەرەتا ئەو وڵاتەی گەشتە ئاسمانییەكانی بەمەبەستی چاودێكردن تێدا ئەنجامدەدرێت و ئەو وڵاتەی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی گەشتەكان، لەسەر رێڕەوی گەشتەكە رێك بكەون و گوتی: ''سەبارەت بە داواكارییەكانی رووسیا لە نێوان رۆژانی ٢-٥ی شوباتی ٢٠١٦ بۆ دیاریكردنی رێڕەوی گەشتی چاودێری، هێج رێككەوتنێك لە چوارچێوەی رێككەوتننامەی كایە ئاسمانییە كراوەكاندا نەكراوە و هیچ گەشتێكیش ئەنجام نەدراوە''.
بیلگیچ لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەو گەشتە چاودێرییەی كە رووسیا نەیتوانی لە چوارچێوەی رێككەوتننامەی كایە ئاسمانییە كراوەكاندا لە توركیا ئەنجامی بدات، ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو رێككەوتننامەیە توركیا و ٣٤ وڵاتی دیكە لایەنن تێیدا و لەساڵی ١٩٩٢دا بەمەبەستی متمانەكردن و بەرزكردنەوەی ئاستی ئاسایش، لەنێوان وڵاتانی رێكخراوی هاریكاری و ئاسایشی ئەورووپادا واژۆكراوە.
بەپێی رێككەوتننامەكە، ئەو وڵاتانەی واژۆیان لەسەركردووە دەتوانن لەچوارچێوەی رێڕەوە دیاریكراوەكاندا لەخاكی یەكتردا گەشتی چاودێری ئاسایی ئەنجام بدەن.
بیلگیچ گوتی: "لەچوارچێوەی رێككەوتنەكەدا گەشتەكان كاتێك ئەنجامدەدرێت كە ئەو وڵاتەی گەشتی چاودێریی تێدا ئەنجامدەدرێت و ئەو وڵاتەی ئەنجامی دەدات، لەسەر رێڕەوەكەی رێكبكەون. سەبارەت بە داواكاری رووسیا بۆ ئەنجامدانی گەشتی چاودێری لە توركیا لە بەرواری 2 بۆ 5ی شوبات، لەگەڵ توركیا لەسەر ڕێڕەوەكەی نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، لەبەر ئەوە ئەنجام نەدراوە".
لەبنەڕەتەوە رووسیا سنوورداركردنی جۆراوجۆری لە ئەنجامدانی فڕینی چاودێری لە وڵاتی خۆیدا داناوە. هەروەها ئەو گەشتەی چاودێری كە رووسیا لە مانگی كانوونی یەكەمی 2015دا لە توركیا ئەنجامی دا، لەو رێڕەوەدا ئەنجام نەدرابوو كە پێشنیاز كرابوو.