Sangar Hamad Azeez
20 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2016
چەکدارانی پەکەکە لە رێگەی مۆلۆتۆف و بۆمبی چێنراو پەلاماری قوتابخانەیەکی بنەڕەتی شارۆچکەی ئیپەکیۆڵو لە شاری وان دەدەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی رابردوو چەند چەکدارێکی پەکەکە لە گەڕەگی بۆستانچی شارۆچکەی ئیپێکیۆڵوی سەر بە پارێزگای وان، دەرگای قوتابخانەیەک لە ناوچەکە دەشکێنن و لە رێگە بوتڵی غازی پیکنیکەوە بۆمبی چێنراو لە نێو قوتابخانەکە دادەنێن و پاشان مۆلۆتۆف دەخەنە نێو قوتابخانەکەوە.
دوا بەدوایی تەقینەوەکەش ئاگر لە قوتابخانەکە بەربوو بەهۆیەوە بەشی یاریی منداڵان و ژووری کارگێڕیی و مامۆستایان سووتا و دواتر تیمەکانی ئاگرکووژێنەوە ئاگرەکەی دامرکاندەوە.
هاوکات تیرۆریستەکان جامی کامێراکانی چاودێریشیان شکاندووە و لەو شوێنە دوور کەوتوونەتەوە.