Mazın Asad
22 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2016
١٠ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی لە سنووری سووریا دەستگیر کراون کە ویستیان بە رێگەی نایاسایی بۆ تورکیا بێن. ھاوکات دەرکەوتووە یەکێک لە تیرۆریستان پشتێنەی بۆمبڕێژکراوی پێ بووە کە پشتێنەکە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بووە بۆ تەقینەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانە لە سەرچاوەکانی ئەمنی تورکیا دەست کەوتوون، شوێنی ١٠ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی لە نزیک شاری عەنتاب لە سنووری سووریا دەستنیشان کراوە کە ویستیان بە رێگەی نایاسایی بۆ تورکیا بچن.
دوای دەستگیرکردنیان، دەرکەوتووە کە ئەوان ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعشن.
جێگەی باسە دەرکەوتووە یەکێک لە تیرۆریستان پشتێنەی بۆمبڕێژکراوی پێ بووە کە پشتێنەکە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بووە بۆ تەقینەوە.