Muhammet Ali Kemal
22 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2016
وەڵامی ئەو چەکدارانەی رێکخراوی تێرۆریستیی داعش درایەوە کە هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر کەمپی باشیک لە باکووری عێراق.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە سەربازییەکانەوە دەستکەوتوون، چەکدارانی رێکخراوی تێرۆریستیی داعش هەوڵیان داوە هێرش بکەنە سەر کەمپی باشیک. بەڵام تێرۆریستەکان لەلایەن پاسەوانە ئێشکگرەکانی کەمپەکەوە بینراون و تەقەیان لێکراوە. لەدوای ئەوەشەوە کە کرانە ئامانج، لە ناوچەکە دوورکەوتنەوە.
دواتر پێگەکانی رێکخراوی تێرۆریستیی داعش لە ناوچەکە لەرێگەی موشەکەوە کرانە ئامانج و لەنێو بران.