Saad Hawramy
03 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2016
فەرماندەی هیزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری باشیک حەمیدە ئەفەندی ئاماژە بەوەدەکات کە تیرۆریستانی داعش لە هەموو ئەو میحوەرکان تێکشاون کە هێرشیان بۆ کرد و زەرەر و زیانێکی زۆریان پێگەشتووە.
حەمیدە ئەفەندی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی گوت: "کاتژمێر 5ی بەیانی تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەرەکانی تلسقۆف و باشیک و ناوەران و گوێر تاکو ئێستاش لە گوندی تلسقۆف شەڕ بەردەوامی هەیە."
حەمیدە ئەفەندی هەروەها گوتی: "تیرۆریستانی داعش لە هێرشەکانیان بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری باشیک نەیانتوانی هیچ سەرکەوتنێک بەدەست بهێنن و لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان هێرشەکەی تیرۆریستانی داعش تێک بشکێنین."
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش توانیان لە میحوەری تلسقۆف چەند سەنگەرێکی پێشمەرگە بگرن بەلام هەموو سەنگەرەکان و گوندی تلسقۆفیش لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کۆنترۆڵ کرانەوە و تیرۆریستانی داعشیش ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداریان هەیە."
حەمیدە ئەفەندی گوتیشی: "ئێستا تیرۆریستانی داعش لە گوندی تلسقۆف لە لایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە گەمارۆ دراون و شەریش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و تیرۆستانی داعش بەردەوامە."
حەمیدە ئەفەندی رونیشیکردەوە کە "هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەوشەرەدا شەهید و بریندار هەیە و تیرۆریستانی داعشیش زیانێکی زۆریان پێگەشتووە".
نەقیب رەنجدەر قەڵادزەیی فەرماندە لە فەرماندەیی کاوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری گوێر بە ئاژانسی ئاناۆدڵوی گوت: "تیرۆریستانی داعش ئەمرۆ چوار جار لە گوندی ئەبوشیتە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەڵام تەواوی هێرشەکانیان لە لایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە تێکشێنران."
نەقیب رەنجدەر گوتیشی:"تیرۆریستانی داعش لەو شەرەدا ژمارەیەک کوژراویان هەیە بەڵام بەهۆی ئەوەی دوورن لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە نازانین چەند کەسن و هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش هیچ شەهید و بریندارێکی نیە."
سەبارەت بە شەرەکەی ئەمرۆش ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە تویتێکیدا لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردوەتەوە کە لە ناوچەی مسقەڵات و تلسقۆف هێزی پێشمەرگەی کوردستان توانیویەتی 80 چەکداری داعش بکوژێت و ٢٥ ئۆتۆمبیلیش تێک بشکێنێنێت."
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویشی کردوەتەوە کە هێزەکانی هاوپەیمانان لەو شەڕەدا رۆڵیان هەبووە و هاوکارێکی باشی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بوون.