Rewa Mahmut Hasan
18 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2016
برۆکسل AA
وەزیری دەرەوەی عێراق ئیبراهیم جەعفەری رایگەیاند کە ئەوان قبوڵی ناکەن تورکیا هێزە سەربازی لە باشیک هەبێت بەڵام هاوکات پەیوەندی گەلانی هەردوو وڵات جێگەی رێزە .
جەعفەری دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هاریکاری یەکێتی ئەوروپاو عێراق کۆنگرەیەکی رۆژنامەیی رێکخست و ئاماژەیبە پەیوەندیەکانی وڵاتەکەی کرد لە گەڵ تورکیاو رایگەیاند کە بەرژەوەندی لەنێوان هەردوولادا هەیەو رووبارێک لەنێوانیاندایەو بەبڕی ١٨ ملیار دۆلاریش بازرگانی لە نێواندا هەیە .
جەعفەری ئاماژەی بەوەدا کە لە کاتی هەوڵە کودەتاییەکەدا پشتگیریان لە دیموکراسی تورکیا کردووەو گوتی" بەڵام ئێمە توشی سەرسوڕمانی بووین بەرامبەر بە تورکیا کاتێک تورکیا وەک ئەوە نەبوو کە چاوەڕێمان دەکرد.تورکەکان لە باشیک-ن.لە نەتەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبیشدا گوتەیەکم پێشکەش کردو باسم لەوە کرد ئەمە شتێکی قبوڵ کراو نیە.بەتوندی رەتی دەستێوەردانی دەرەکی دەکەینەوە لەکاروباری ناوخۆمان.حکوومەتی تورکی پەیوەندی حکوومەتی تورکی و ئێمە لەسەر ئاسtی والی و پارێزگاکان نیە.بەڵکو لەسەر ئاستی دەوڵەتەکانە.دەبێت ئەوە بزانن .
جەعفەری ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندی گەلان خاڵێکی گرنگە و رێز لە پەیوەندی گەلی عێراق و گەلی تورک دەگرن و ئەوەی توانایان بەسەریدا دەشکێت ئەمەیە .