Mazın Asad
18 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2016
وەزیری بەرگری تورکیا فیکری ئشک لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رزگاکردنی موسڵ لەدەست رێکخراوی تیرۆریستی داعش رایگەیاند: "لەبارەی بەشداریکردنی ھێزە ئاسمانییەکانمان لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ، لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان رێککەوتین".
ئشک دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری باشووری رۆژھەڵاتی ئەورووپا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە رۆما ھەڵسەنگاندنی لەبارەی بابەتەکانی رۆژەڤ کرد.
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی بەشداریکردنی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ، ئشک گوتی: "لەبارەی بەشداریکردنی ھێزە ئاسمانییەکانمان لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ، لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان رێککەوتین".
لە وەڵامی پرسیارێکی دیکە لەبارەی داوەتکردنی تورکیا لە کۆبوونەوەی موسڵ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کە وا بڕیارە چەند رۆژێکی دیکە ئەنجام بدرێت، وەزیری بەرگری تورکیا لەوبارەیەوە گوتی: "بوونی تورکیا لە گۆڕانکاری و کۆبوونەوەکانی موسڵ سروشتییە. بێ تورکیا، بڕیاردان لەسەر داھاتووی موسڵ مومکین نییە".