Hamit Hüseyin
18 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2016
نەینەوا - AA
هێزەکانی پێشمەرگە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری، بەرەو چیای باشیک پێشڕەویان کرد.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەکە رایگەیاند کە هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو چیای باشیک پێشڕەویان کرد.
چیای باشیک لە باکووری رۆژهەڵاتی مووسڵ هەڵکەوتووە و لە رووی سەربازییەوە گرنگە.
لە لایەکی دیکەوە راگەیەنرا کە سوپای عێراق چووە ناو قەزای حەمدانییە. بە پێی گوتەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو شەڕ لە ناوەندی قەزاکە بەردەوامە و تا ئێستا شارەکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ نەکراوە.