Muhammet Ali Kemal
17 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
شاندێک لەوەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوخۆی عێراق، سەردانی بەغدایان کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوە دیبلۆماتییەکانەوە دەستکەوتوون، شاندەکە راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئومیت یاڵچن سەرۆکایەتی دەکات و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە ئەنجامدەدەن.
بڕیارە لەکۆبوونەوەکاندا دۆخی هێزەکانی تورکیا لەکەمپی باشیک، ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ لەدەستی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ئەو بابەتە هەرێمییانەی پەیوەندییان بەهەردوو وڵاتەوە هەیە، تاوتوێبکرێن.