Zana Natık Kerem
13 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2024
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی دۆخی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی کردووە لە محەمەد شیاع سوودانی.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کراون، ھەروەھا جەختیش لەوە کراوەتەوە کە لە پەیوەندی و ھەماھەنگییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵدا ھەنگاوی باش نراون.
باسی لەوەش کردووە کە ھەر لە میانی دیدارەکەدا، محەمەد شیاع سوودانی پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، ئاراستەی مەسعود بارزانی کردووە و ھیوای خواستووە کە بە زووترین کات لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم.