Zana Natık Kerem
21 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2024
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق لە بەغدا، لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە، ڕادەگەیێندرێت.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەللای لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەنێوان کاتژمێر ٤:٣٠ بۆ کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە بەغدا، ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق ڕادەگەیاندرێت.
دوێنێ یەکشەممە، پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ خولی شەشەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق ئەنجامدرا و بەپێی ئەنجامە نارفەمییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان براوەی یەکەمی پڕۆسەکەیە، بەو پێیەی زووترین دەنگەکانی بەدەستھێناوە.
ھاوکات دوێنێ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە کۆی گشتی ڕێژەی بەشداربووان لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، گەیشتووەتە لە سەدا ٧٢.