Muhammet Ali Kemal
17 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکوومەت، نومان کورتوڵموش:
- ''تورکیا هەر لەسەرەتاوە درێژەی بەئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات داوە و هەنگاو بەهەنگاو بەرەو ئەو خاڵەی ئامانجییەتی روو لەپێشڕەوییە. دوایین جار بەکۆنترۆڵکردنی دابق، بەتایبەت لەسنوورەکانی باشوور و ئەوەی کە پەیوەندیی بە کلیسەوە هەیە، ئارامییەکی بەرچاو دەبینرێت. تا ئێستا هەزار و 250 کیلۆمەتر دووجا لەلایەن هێزەکانی سوپای سووریای ئازادەوە بەپشتیوانیی تورکیا، لەرێکخراوی تیرۆریستیی پاککراوەتەوە''.
- (سەبارەت بە ناوچەی ئارام)''ئاسایشی ئەم ناوچانە دەکرێت کۆدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لەسەربێت، واتە ئەگەر بێت و مرۆڤەکان لەکەمپەکاندا کۆبکەنەوە و دواتر یەکێک بێت و بەفڕۆکە بۆردوومانی ئەو کەمپانە بکات و ئەم کارەش ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان کەس، ئەو کاتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ناتوانێت بچێتە ژێ لێپرسراوێتییەکی لەوجۆرەوە. لەبەرئەوە ئێمە وەک تورکیا لەرووی کردەییەوە ناوچەیەکی ئارام درووستدەکەین و دواتریش پشتیوان بەخوا بابەتی درووست‌کردنی کەمپێک لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانیی دەکرێت''.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکوومەت، نومان کورتوڵموش رایگەیاند: ''تورکیا هەر لەسەرەتاوە درێژەی بەئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات داوە و هەنگاو بەهەنگاو بەرەو ئەو خاڵەی ئامانجییەتی روو لەپێشڕەوییە. دوایین جار بەکۆنترۆڵکردنی دابق، بەتایبەت لەسنوورەکانی باشوور و ئەوەی کە پەیوەندیی بە کلیسەوە هەیە، ئارامییەکی بەرچاو دەبینرێت. تا ئێستا هەزار و 250 کیلۆمەتر دووجا لەلایەن هێزەکانی سوپای سووریای ئازادەوە بەپشتیوانیی تورکیا، لەرێکخراوی تیرۆریستیی پاککراوەتەوە''.
نومان کورتوڵموش لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لە کۆشکی چانکایا، روونکردنەوەی سەبارەت بەکۆبوونەوەکە دا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەیەوە.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاند: ''تورکیا هەر لەسەرەتاوە درێژەی بەئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات داوە و هەنگاو بەهەنگاو بەرەو ئەو خاڵەی ئامانجییەتی روو لەپێشڕەوییە. دوایین جار بەکۆنترۆڵکردنی دابق، بەتایبەت لەسنوورەکانی باشوور و ئەوەی کە پەیوەندیی بە کلیسەوە هەیە، ئارامییەکی بەرچاو دەبینرێت. تا ئێستا هەزار و 250 کیلۆمەتر دووجا لەلایەن هێزەکانی سوپای سووریای ئازادەوە بەپشتیوانیی تورکیا، لەرێکخراوی تیرۆریستیی پاککراوەتەوە''.
گوتیشی: "با كه‌س ره‌وشی ناهه‌مواری ئێستا نه‌قۆزێته‌وه و، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌وێوه بوار نه‌دات به په‌ره‌پێدانی سیاسه‌تی مه‌زهه‌بی یان نه‌ژادی. بابه‌تی مووسڵ، بابه‌تێكه كه به گرنگی و زۆر هه‌ستیارییه‌وه چاودێریمان كردووه. توركیا پلانی B و C بۆ مووسڵ هه‌یه. ههڵوەسته له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه له‌م ناوچه‌یه‌دا جیاكاری زیاتری مه‌زهه‌بی نه‌كرێت و سیاسه‌تی نه‌ژادی له ناوچه‌كه‌دا باڵاده‌ست نه‌بێت".
نومان کورتوڵموش ئاماژەی بەوەشکرد یەکێک لەو بابەتە بەرجەستانەی وا دەکات ئێمە پەیوەندییان بەمووسڵەوە هەبێت، بوونیانە لەباشیک و گوتی: ''بوونی هێزەچەکدارەکانی تورکیا لەباشیک، ژمارەیەک لەسەربازانمان لەوێ بوونیان هەیە. تورکیا هەرگیز واز لەبوونی سەربازیی خۆی لەوێ ناهێنێت. هەرکاتێک پێویستی بەبوونی تورکیا لەوێ بەمەبەستی راهێنان و مەشقپێکردن، پاراستنی دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە، نەما و دۆخی ئەوێ بەتەواوەتی چاک بوو، ئەوکات تورکیا لەوانەیە چاو بەدۆخەکەدا بخشێنێتەوە و بەڵام لەمڕۆ بەدواوە واز لەبوونمان لەباشیک ناهێنین''.
هەروەها گوتی: "ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی مووسڵ به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو و رێك و پێك ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وا هیچ شه‌پۆلێكی كۆچ روونادات. له مووسڵدا ئۆپه‌راسیۆن به هه‌ڵه ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌گه‌ر له‌وێ هه‌ندێک هێزی میلیشیا ده‌هێنن كه هیچ په‌یوه‌ندییان به مووسڵه‌وه نه‌بێت و به‌شداریان پێبكرێت، ئه‌وا ره‌نگه شتی زۆر جیاواز له موسڵ رووبده‌ن. ئه‌وه‌ش به واتای بارێكی دیكه دێت به‌سه‌ر ئاشتیی ناوچه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر ئاشتیی نه‌مێنێت، ئه‌وا به‌واتای شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆچ دێت بۆ توركیا".
لەبارەی درووست‌کردنی ناوچەی ئارامەوە جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاند: ''ئاسایشی ئەم ناوچانە دەکرێت کۆدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لەسەربێت، واتە ئەگەر بێت و مرۆڤەکان لەکەمپەکاندا کۆبکەنەوە و دواتر یەکێک بێت و بەفڕۆکە بۆردوومانی ئەو کەمپانە بکات و ئەم کارەش ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان کەس، ئەو کاتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ناتوانێت بچێتە ژێ لێپرسراوێتییەکی لەوجۆرەوە. لەبەرئەوە ئێمە وەک تورکیا لەرووی کردەییەوە ناوچەیەکی ئارام درووستدەکەین و دواتریش پشتیوان بەخوا بابەتی درووست‌کردنی کەمپێک لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانیی دەکرێت''.