جيهان

سووریا.. رژێمی ئەسەد خوێندنگەیەکی لە ئیدلب کردە ئامانج

- لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی بەشار ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییە پشتیوانییکراوەکان لە لایەن ئێرانەوە لە رێگەی هاوەنەوە بۆسەر خوێندنگەیەک، دوو خوێندکار کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربوون.

Eşref Musa, Burak Karacaoğlu, Muhammet Ali Kemal  | 26.03.2019 - نوێکردنەوە : 27.03.2019
سووریا.. رژێمی ئەسەد خوێندنگەیەکی لە ئیدلب کردە ئامانج

İdlib

ئیدلب- AA

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی بەشار ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییە پشتیوانییکراوەکان لە لایەن ئێرانەوە لە رێگەی هاوەنەوە بۆسەر خوێندنگەیەک لە گوندی شێخ ئیدریس کە دەکەوێتە نێو سنوورەکانی "ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب"، بەپێی زانیارییە بەراییەکان، دوو خوێندکار کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربوون.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، رژێمی بەشار ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییە پشتیوانییکراوەکان لە لایەن ئێران، هێرشێکیان بەهاوەن کردە سەر خوێندنگەیەکی سەرەتایی لە گوندی شێخ ئیدریس سەربە شارۆچکەی سەراقیب باشووری خۆرهەڵاتی پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی بەرگریی شارستانییەوە دەستکەوتوون لە ئەنجامی هێرشەکەدا، دوو خوێندکار کوژراون و پێنجی دیکەش برینداربوون.

نیگەرانیی هەیە لەبارەی زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın