Emre Gürkan Abay,Mohammed Baqi Hussein
26 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2019
مۆسكۆ - AA
گوتەبێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ رەخنەی لە بڕیارەكەی ئەمریكا گرت لەبارەی بەرزاییەكانی جۆلانەوە و رایگەیاند، "بەنیگەرانییەوە تەماشای ئەو بڕیارە دەكەین كە دەرەنجامی نەرێنیی لێدەكەوێتەوە. واشنتۆن هەنگاوێكی دیكەی ناوە كە یاسا نێودەوڵەتییەكانی پێشێلكردووە".
دمیتری پێسكۆڤ لە مۆسكۆی پایتەخت، واژووكردنی بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی بەرزاییەكانی جۆلانەوە بۆ رۆژنامەوانان هەڵسەنگاند.
گوتەبێژی كرملین ئاماژەی بەوەدا كە ئەو بڕیارە دەرەنجامی نەرێنیی لێدەكەوێتەوە لە سووریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گوتی: "بەنیگەرانییەوە تەماشای ئەو بڕیارە دەكەین كە دەرەنجامی نەرێنیی لێدەكەوێتەوە".
دمیتری پێسكۆڤ واشنتۆنی بە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانی تۆمەتباركرد و گوتی: "واشنتۆن بەم بڕیارە هەنگاوێكی دیكەی ناوە كە یاسا نێودەوڵەتییەكانی پێشێلكردووە. لەوبارەوە زۆر نیگەرانین".
گوتەبێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ هەروەها رایگەیاند، سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەو بابەتە لەگەڵ سەركۆماری لوبنان، میشێل عەون تاوتوێ دەكات كە سەردانی مۆسكۆی كردووە.