Ali Tepe,Ramal Abdullah Mahmood
20 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2019
سێرت – AA
چاڵێك له گوندی كۆناجك-ی پارێزگای سێرت دروست بووه كه نزیكه‌ی ٢٠ مه‌تر قوڵه و ٤٠ مه‌تر فراوانه.
چاڵه‌كه له كێڵگه‌ی ده‌غڵ و دانی مه‌زڵوم تاش-دا دروست بووه و رایگه‌یاند كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان ئاگادار كردۆته‌وه و هیوای خواست چی زووه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بگه‌نه لایان تاكو رووداوێكی ناخۆش له ئاكامی دروستبوونی ئه‌و چاڵه ترسناكه رووی نه‌داوه.
تاش به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند كه چاڵەكه سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دوای لێزمه باران دروست بووه و گوتی: "له خه‌ودابووین كه به ده‌نگێكی زۆر توند راپه‌ڕیم. كه هاتینه ناو كێڵگه‌كه بینیم ئه‌و چاڵه قوڵ و گه‌وره‌یه دروست بووه و یه‌كسه‌ر موختارم لێ ئاگاداركرده‌وه و ئه‌ویش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاگادار كردنه‌وه و چاوه‌ڕێین بێن و لێی بكۆڵنه‌وه".
تاش به تیشك خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاڵه‌كه ته‌نها ١٥٠ مه‌تر له ماڵی ئه‌وانه‌وه دووره، گوتی: "له راستیدا زۆر ده‌ترسین. به‌ردم هه‌ڵدایه ناو چاڵه‌كه ده‌ڵێی بێبنه. یه‌كه‌مجاره له سێرت شتێكی وا روو ده‌دات. چاوه‌ڕێین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هانامانه‌وه بێن".