وان .. به‌فر بارین له مانگی نیساندا
- ئه‌و به‌فره‌ی شه‌وی رابردوو له وان باری، كاریگه‌ریی نه‌رێنیی كرده سه‌ر ژیانی رۆژانه.
Van
وان- AA
ئه‌و به‌فره‌ی شه‌وی رابردوو له وان باری، كاریگه‌ریی نه‌رێنیی كرده سه‌ر ژیانی رۆژانه.
به‌هۆی به‌فره‌كه‌وه جارێكی دیكه سه‌رتاپای شاره‌كه سپی پۆش بوو.
شۆفێران به به‌فری مانگی نیسان سه‌ریان سوڕما و تووشی ئاسته‌نگ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوونه‌وه.
تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر كه سه‌ربه گه‌وره شاره‌وانی وانن، ده‌ستیان به كاره‌كانی راماڵین و پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان كرد.
ژماره‌یه‌ك له دره‌ختی میوه‌كان كه له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هاردا گوڵیان كردبوو، به بارینی به‌فره‌كه زیانیان پێگه‌یشت.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت كه بارینی به‌فر ئه‌مڕۆش ناوه ناوه درێژه‌ی ده‌بێت.