Mohammed Baqi Hussein
22 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
وه‌زاره‌تی دادی توركیا 682 دۆسیه‌ی سه‌باره‌ت به 139 په‌رله‌مانتار كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆی نێردرابوو، ره‌وانه‌ی داواكاری گشتیی په‌یوه‌ندیدار كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئه‌نادۆڵو كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی دادی توركیا 117 دۆسیه‌ی سه‌باره‌ت به 57 په‌رله‌مانتار كه هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، سه‌رۆكی مه‌هه‌په ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسێكداغ-یشیان تێدایه، راده‌ستی داواكاری گشتیی په‌یوه‌ندیدار كردووه و كاره‌كانی ئه‌و 682 دۆسیه‌یه‌ش ته‌واو كراوه كه سه‌باره‌ت به 139 په‌رله‌مانتار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی توركیاوه بۆ وه‌زاره‌ته‌كه نێردرابوو.
دواجار وه‌زاره‌تی داد ئه‌و 682 سكاڵانامهیهی ره‌وانه‌ی داواكاری گشتیی په‌یوه‌ندیدار كرد. به‌و پێیه كاره‌كانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی داد سه‌باره‌ت به 799 دۆسیه‌كه كه له‌سه‌ر 152 په‌رله‌مانتار تۆماركراون كۆتایی هات و ئیدی له‌ده‌ستی دادگادایه.
- قۆناغی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كان له داواكاری گشتی
داواكاری گشتیی بۆهه‌ر سكاڵانامەیهک دۆسیه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه. دۆسییه‌كان به‌پێی یاسای سزادانی توركیا و یاسای سزا و دادگاییكردنه‌كان به‌ڕێوه ده‌برێن. ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی پارێزبهندییهكانیان هه‌ڵگیراوه، وه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌مێننه‌وه.
په‌رله‌مانتارێك كه پارێزبه‌ندییه‌كه‌ی هه‌ڵگیراوه، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته دادگایی ده‌كرێت كه پارێزبه‌ندییه‌كه‌ی به‌هۆیه‌وه هه‌ڵگیراوه. ئه‌وانه‌ی سكاڵانامه‌یان له‌دژ تۆمار كراوه دادگایی ده‌كرێن. له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌درێنه پاڵ په‌رله‌مانتارێك، دۆسیه‌كانیان رەوانەی دادگای ئێشكگر دەکرێنەوە.
بۆ دوورخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێك، به‌ندێك له مادده‌ی 84ی ده‌ستووردا له ژێر ناونیشانی "دوورخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار"دا ئاماده ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارێك به‌هۆی سزادانه‌وه یان سنوورداركردنه‌وه دووربخرێته‌وه، دوورخستنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕاگه‌یاندنی دوا بڕیاری دادگا به په‌رله‌مان ده‌بێت. به‌ڕاگه‌یاندنی بڕیاری دادگا له‌سه‌ر سزادانی په‌رله‌مانتاره‌كه به ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا، له په‌رله‌مانتاری دوور ده‌خرێته‌وه.