Murat Paksoy,Muhammed Enes Can
21 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
ئەو سکاڵانامەیەی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی گشتیی رۆژنامه‌ی كارشی و پەرلەمانتاری جەهەپە، ئەرەن ئەردەم ئاماده‌كراوه و تیایدا داوای زیندانییکردنی ده‌كرێت بۆ ماوەی 22 ساڵ، كه له سه‌رده‌می ئه‌ودا تۆماره ده‌نگیه نایاساییه‌كان له میانی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 17-25ی كانوونی یه‌كه‌می رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) بڵاوكرایه‌وه، پەسەندکرا.
سكاڵانامه‌كه كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئیستانبوڵ ئاماده‌كراوه، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكی داواكاری گشتییه‌وه په‌سه‌ندكرا ره‌وانه‌ی 35ـه‌مین دادگای سزای قورسی ئاگری كرا.
دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه له سكاڵانامه‌كه، دادگا بڕیاریدا له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی سكاڵانامه‌كه.
تیمی دادگا كه واده‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنه‌كه‌ی له 19ی ئهیلوول دانا، هاوكات له‌چوارچێوه‌ی كۆنترۆڵی دادی له‌باره‌ی ئه‌رده‌م گه‌شتكردنی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی له‌سه‌ر ناوبراو قه‌ده‌غه‌كرد.