زمانی كوردی له توركیا ئیدی له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندایه
- لە تورکیا لە رێگەی ئەو رێککارە یاساییانەی ئەنجامدراون، ئیتر زمانی کوردی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەکاردەهێنرێت.
Diyarbakir
دیاربەکر- AA
لە تورکیا لە رێگەی ئەو رێککارە یاساییانەی ئەنجامدراون، ئیتر زمانی کوردی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەکاردەهێنرێت.
بۆ ماوەی ساڵانێکی دوور و درێژ قسەکردن، پەروەردە و فێرکردن و بەرگرییکردن لە دادگاکاندا بە زمانی کوردی قەدەغە بووە. لە ئێستاشدا لە رێگەی ئەو رێککارە یاساییانەی گیراونەتە بەر، ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم زمانی کوردی هەڵگیراون.
ئەو هەنگاوانەی لە هەریەک لە بوارەکانی، کۆرس، پەخش و بڵاوکردنەوە، مافی بەرگرییکردن لە دادگاکاندا، چالاکییە کۆمەڵایەتیی و کولتوورییەکان هاوێژراون، دەرفەتی ئەوەیان رەخساندووە کە بە ئازادیی بتوانرێت بە کوردی قسەبکرێت و لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەکاربهێنرێت.
بە تایبەت لە ناوچەکانی خۆرهەڵات و باشووری خۆرهەڵات لەسەر تابلۆی نەخۆشخانەکان، شارەوانی و هاتوچۆ زمانی کوردی لە پاڵ زمانی تورکیدا بوونی هەیە و لە زانکۆکان، کۆرسە تایبەتەکان، باخچەی ساوایان، پەروەردەی کوردی پێشکەش دەکرێت و لە کافتریا و گازینۆکان دەنگی موزیک و گۆرانی کوردی بەرز دەبێتەوە.
لەگەڵ هەڵگرتنی بەربەستەکانی بەردەم زمانی کوردی‌دا، پێشێلکردنی مافەکان کۆتاییهات و هاووڵاتییان چێژ لە قسەکردن بە زمانی دایکیان، دەبینن.
لە ساڵی ٢٠٠٣دا ئەو ماددەیەی یاسای باری کەسێتیی گۆڕدرا کە پەیوەستە بە ناونانی منداڵان و رێگە لەبەردەم کردنەوەی ناونانی منداڵان بە هەر ناوێک کە دایک و باوک دەیانەوێت، کرایەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٩دا لە رێگەی ئەنجامدانی گۆڕانکاریی لە پەیڕەوی ناوخۆدا، رێگە لەبەردەم ئەوە کرایەوە کە دەستگیرکراو و حوکمدراوەکانی نێو زیندانەکان بتوانن بە زمانی دایکیان لەگەڵ ئەو کەسانەی سەردانیان دەکەن، بدوێن. هاوکات گۆڕانکاریی ئەوە ئەنجامدرا کە تۆمەتبار بتوانێت بە زمانی خۆی لە دادگا بەرگریی لە خۆی بکات کە دەستەبەری ئەوە دەکات بە شێوەیەکی باشتر گوزارشت لە خۆی بکات. لە زانکۆکان‌دا رێگە بەوە دەدرێت لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی بە زمان و دیالێکتی جۆراوجۆر ئەنجامبدرێت و پەیمانگا دابمەزرێنرێت و وانەی ئارەزوومەندانە دابنرێت.
"په‌یمانگای زمانه زیندووه‌كانی توركیا"، سه‌ره‌تا له ساڵی 2009دا به كرانه‌وه‌ی به‌شی زمان و كولتووری كوردی، به‌شی زمان و كولتووری عه‌ره‌بی، به‌شی زمان و كولتووری سریانی و بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له زمان و كولتووری كوردی و زمان و كولتووری سریانی له زانكۆی ئارتوكڵوی ماردین ده‌ستیپێكرد.
له كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی هه‌مان زانكۆ، به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی كرایه‌وه.
له زانكۆی بینگۆلیش "په‌یمانگای زمانە زیندووه‌كانی توركیا" كرایه‌وه و به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی و بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له زمان و ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌ستپێكرا.
هاوكات له زانكۆی ئاڵپاسڵانی مووش و زانكۆی تونجەلی له شاری دێرسم به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی و به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی زازاكی و زمان و ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی كرانه‌وه.
له زانكۆی دیجله‌ش به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی كرایه‌وه.
ساڵی 2010 مافی پارته سیاسییه‌كان به‌ربڵاوكرا و رێگرییه‌كان له‌به‌رده‌م مافی بانگه‌شه‌ی سیاسی‌دا هه‌ڵگیران.
له كه‌ته‌لۆگی كاندیده‌كانی 24ه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی گشتیدا، بۆ یه‌كه‌مجار زانیارییه‌كان به زمانی كوردیش نووسرابوونه‌وه.
له پێناو نه‌هێشتنی كه‌موكوڕی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی زمانی توركی نازانن، بۆ یه‌كه‌مجار له داموده‌زگاكاندا وه‌رگێڕی كوردی دانران.
له به‌داله‌كانی دیاربه‌كر له پێناو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه زمانی توركی نازانن، كه‌سانێك دامه‌زرێنران كه كوردی و زازاكی ده‌زانن.
سوێندخواردنی قوتابیان له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كاندا كۆتایی پێهێنرا. رێگه‌ی به‌رده‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوه كۆنه‌كان كرایه‌وه بۆ ناوچه‌كانی نیشته‌جیبوون، به‌مه‌یش ناوی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون گۆڕانكاریان به‌سه‌رداهات و ناوی شارۆچكه‌ی ئایدنڵه‌ری سه‌ر به پارێزگای سێرت بۆ تیلۆ گۆڕا.
له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كولتووری توركیاوه ده‌ستكرا به چاپكردنی ژمارەیەک به‌رهه‌می گرنگی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی وه‌ك مه‌م و زین، هەروەها له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شانۆكانی ده‌وڵه‌ته‌وه له چه‌ند پارێزگایه‌كی جیاواز شانۆی كوردی رێكخرا. كه‌ناڵی TRT ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی به زمانی كوردی به ناوی "TRT XEBER" خسته‌كار. له كارێكی هاوبه‌شی TRT و پارێزگای دیاربه‌كردا ئه‌لبوومێكی گۆرانی كوردی ئاماده‌كرا. له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی پشتیوانی سینه‌مایی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتوگوزاره‌وه بۆ یه‌كه‌مجار پشتیوانی ماددی بۆ فیلمی "دوو زمان و یه‌ك سندوق" ده‌سته‌به‌ركرا. له كه‌ناڵی TRT Kurdiدا كه به‌زمانی كوردی په‌خش ده‌كات به‌رنامه‌ی مه‌ولود به زمانی كوردی په‌خشكرا.
له قوتابخانه‌كاندا رێگه‌ی به‌رده‌م خوێندن به زمان و دیالێكته جیاوازه‌كان كرایه‌وه و قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر به‌كارهێنانی پیته‌كانی "x, q, w" هه‌ڵگیرا.
له 100ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیدا ئاژانسی ئانادۆڵو كه پلانی هه‌یه به 11 زمان په‌خش بكات له یەکی ئه‌یلوولی 2013ه‌وه زمانی كوردی خسته نێو ئه‌و زمانانه‌ی په‌خشی پێده‌كات و هه‌واڵ به زمانی كوردی بۆ ئابوونه‌كانی ئاماده ده‌كات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
