İsmail Çimen,Yıldız Aktaş,Coşkun Ergül,Hemın Othman Mohammed
10 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانه‌ی گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مان پیشكه‌شی كرد، بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، باسی له‌وه كرد كه حكوومه‌تی باکووری عێراق كه دۆستایه‌تی توركیا، حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و ئێران له‌ده‌ستده‌دات ناتوانێت ره‌وشه‌كه چاك بكاته‌وه.
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌و ریفراندۆمه كرد كه هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیدا و، گوتی: "وه‌ك توركیا به وریاییه‌وه چاودێری قۆناغه ده‌كه‌ین. سه‌ره‌ڕای دژ وه‌ستانه‌وه‌ی هه‌موو جیهان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ریفراندۆمه ئه‌نجامدرا كه بنه‌مای یاسایی نییه. له كاتێكدا گه‌ل و حكوومه‌تی عێراق به نه‌هامه‌تی داعشه‌وه سه‌رقاڵن، حكوومه‌تی باكووری عێراق ئه‌وه‌ی به هه‌ل زانی و كه‌وته دوای خه‌یاڵی به‌تاڵی خۆی. ئه‌و هه‌وڵه تاك لایه‌نه پیشێلكارییه روونی ده‌ستووری عێراقه، نایاساییه و هه‌ژمار ناكرێت. حكوومه‌تی باكووری عێراق كه دۆستایه‌تی توركیا، حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و ئێران له‌ده‌ستده‌دات ناتوانێت ره‌وشه‌كه چاكبكاته‌وه. ئه‌و هه‌نگاوه به‌ره‌و خێریان نابات، له‌به‌رئه‌وه ئامۆژگاریان ده‌كه‌ین هه‌تا زووه له‌و هه‌ڵه ترسناكه بگه‌ڕێنه‌وه".
یڵدرم جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئیدی توركیا ته‌نیا و ته‌نیا یه‌ك موخاته‌بی هه‌یه له عێراق ئه‌ویش حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه.
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوی ریفراندۆمه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و ئێران ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی هه‌ندێ رێوشوێن كردووه و، گوتی: "نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی باكووری عێراقمان له وڵاته‌كه‌مانه‌وه نارده‌وه. كۆتاییمان به مه‌شقی پێشمه‌رگه هێنا. گه‌شته ئاسمانییه‌كانمان بۆ هه‌ولێر و سلێمانی راگرت. ئه‌و تهلهفزیۆنانهشمان له مانگی دەستکرد ده‌ركرد كه هه‌ندێ پارێزگای وڵاته‌كه‌مانیان له‌ناو نه‌خشه‌كانی خۆیاندا نیشانده‌دا. به به‌شداری سه‌ربازانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق له سنووره‌كانماندا له ده‌وروبه‌ری ده‌روازه‌ی سنووری خابوور ده‌ستمان به مانۆڕی سه‌ربازیی كرد".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌و رێوشوێنانه‌ی به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی باكووری عێراق گرتوومانه‌ته‌به‌ر برایانی ئه‌وێمان وه‌ك كورد، عه‌ره‌ب، توركمان، ئاشوری و ئێزدی ناكاته ئامانج. كێشه‌ی ئێمه حكوومه‌تی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردی عێراقه كه نابه‌رپرسانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی گه‌لی كورد تا ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستیهێناوه. با بزانن كه هه‌رگیز رێگه به رووداوه‌كان نادرێت له‌وێ. وه‌ك چۆن هه‌موو شتێكمان كرد تا هه‌موو نه‌ژاد و براكانمان كه له‌وێ ده‌ژین به ئاسانی بژین و له هه‌لومه‌رجی باشتردا بژین، له‌مه‌ودواش به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بین".
یڵدرم باسی له‌وه كرد كه رێوشوێنه‌كانیان له‌وه‌دا سنووردار نابێت و، له كاتێكی نزیكدا عێراق، ئێران و توركیا به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه و، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌ده‌ن كه ده‌یگرنه‌به‌ر.