Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
10 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم باسی له‌وه كرد كه توركیا ده‌وڵه‌تێكی یاسایه و، گوتی: "چی به‌ڕێزم؛ له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له فه‌تۆ رێكاری یاسایی له‌باره‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌وه ده‌ستیپێكردووه كه له نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌مریكا كار ده‌كه‌ن. ئێ چی بووه؟ توركیا ده‌وڵه‌تێكی یاسایه. ئه‌وه‌ی تاوانی ئه‌نجامداوه یان تۆمه‌تباركراوه به تاوان، به هۆی ئه‌وه‌ی له نوێنه‌رایه‌تیه‌كی ئه‌مریكایه ده‌بێت جیابكرێته‌وه له‌وانی دیكه. واتا مۆڵه‌ت له به‌رێزه‌كان وه‌رگرین؟ مۆڵه‌تی ئه‌وان وه‌رگرین؟ كاتێک جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زیرێكی فه‌رمیمان بۆ ئه‌ركێك هاتبووه وڵاته‌كه‌تان ده‌ستگیرتان كرد و خستانه زیندانه‌وه له ئێمه‌تان پرسی، مۆڵه‌تان له ئێمه وه‌رگرت؟ بۆچی هێشتا سه‌ری هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز فه‌تۆ له‌وێ به‌خێو ده‌كه‌ن؟ ئایا ئه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیەتی ده‌گونجێت؟ له‌گه‌ڵ دۆستایه‌تی ده‌گونجێت؟".
بینالی یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا و توركیا وڵاتانی هاوپه‌یمانن و، گوتی: "ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت، پێویسته ساتێك زووتر ده‌ست له هاوكاریكردنی ئامۆزا و برازاكانی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده و یه‌په‌گه هه‌ڵبگرێت. هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانماندا له هاوپه‌یمانیمان ناوه‌شێته‌وه. له هاوپه‌یمانیدا پێویسته له رۆژه ناخۆشه‌كان و رۆژه خۆشه‌كانیشدا پێكهوهبین".