Ramal Abdullah Mahmood
11 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو بڕیارنامه‌ی "٢٤ی نیسان"ی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن به پێشلكاری ئاشكرای دادگای ئه‌ورووپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و دادگای ده‌ستووری فه‌ڕه‌نسا له‌قه‌ڵه‌م دا.
چاوش‌ئۆغڵو له تویتێكدا كاردانه‌وه‌ی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر بڕیارنامه‌ی "٢٤ی نیسان"ی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن كه گوایه كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی وه‌ك رۆژی یادكردنه‌وه راگه‌یاندووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه بڕیارنامه‌ی "١٤ی نیسان"ی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن پێشلكاری ئاشكرای دادگای ئه‌ورووپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و دادگای ده‌ستووری فه‌ڕه‌نسایه و ده‌ڵێت "ماكرۆن كه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و به‌ڵێنانه به‌رێته سه‌ر كه له میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به ئه‌رمه‌نییه‌كانی دابوو، دیسانه‌وه ده‌یه‌وێت سۆزی خه‌ڵك بجوڵێنێت. با سه‌ره‌تا سه‌یری مێژووی ره‌شی خۆی بكات. چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی رواندا-دا تێپه‌ڕیووه".
دوێنێ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیارنامه‌كه ده‌ربڕی بۆ راگه‌یاندنی ٢٤ی نیسان وه‌ك رۆژی یادكردنه‌وه بۆ به‌ناو كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی.
دوای ئه‌و بڕیاره‌ی ماكرۆن، ٢٤ی نیسان به‌پێی ساڵنامه‌ی فه‌رمی له‌و وڵاته كاری پێ ده‌كرێت.