Tuğrul Çam,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
11 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2019
ئه‌مستردام/ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی بڕیارنامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆنه‌وه كه 24ی نیسان وه‌ك رۆژی یادكردنه‌وه‌ی به‌ناو كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی راده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "ئه‌و بڕیاره به‌لای ئێمه‌وه هیچ ره‌وایه‌تییه‌كی نییه. ئێمه‌یش رێوشوێنی پێویست له‌و باره‌یه‌وه ده‌گرینه‌به‌ر. له ئه‌نقه‌ره هه‌ندێک هه‌وڵمان ده‌ستپێكردووه له‌و باره‌یه‌وه".
دوای حهوتهمین كۆنفرانسی توركیا-هۆڵه‌ندا (Wittenburg)، چاوش‌ئۆغڵو له ئه‌مستردام له‌گه‌ڵ هاوتا هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی، ستف بلۆك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی ریكخست.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بڕیارنامه‌یه له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ماكرۆنه‌وه كه 24ی نیسان به رۆژی یادكردنه‌وه‌ی به‌ناو كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی ده‌ناسێنێت، چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه پێشتر دادگای ده‌ستووری فه‌ڕه‌نسا دووجار له‌و باره‌یه‌وه بریاری ده‌ركردووه و، پێویست ناكات سیاسییه‌كان بریاری له‌و شێوه‌یه ده‌ربكه‌ن.چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌مباره‌یه‌وه هه‌ڵوێستیی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا روونه و گوتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئه‌ی بۆچی ماكرۆن بڕیاری له‌مجۆره ده‌دات؟ ته‌نها بۆ راكێشانی سۆزی خه‌ڵكه نه‌ك شتێكی دیكه. بڕیارێكی سیاسی له‌مجۆره و ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی مێژوو له سیاسییه‌كان ناوه‌شێته‌وه. باش نییه سیاسییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه بڕیار بده‌ن. جا به تایبه‌ت بڕیاری فه‌ڕه‌نسا له‌م باره‌یه‌وه هه‌م مایه‌ی پێكه‌نینه هه‌م مایه‌ی خه‌م. پێویسته فه‌ڕه‌نسا سه‌یری مێژووی خۆی بكات. هێشتا ٢٥ ساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی رواندا تێنه‌په‌ڕیووه. نه ئه‌وان له بیریان چووه نه ئێمه كه له جه‌زائیر و شوێنه‌كانی دیكه و ئه‌فریقا، فه‌ڕه‌نسا چی كردووه. وڵاتێك كه ئه‌وانه‌ی كردبێت قبوڵ ناكرێت بڕیار له‌باره‌ی وڵاتێكی دیكه‌وه بدات. به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت لیبراڵه‌كانی ئه‌ورووپاش ده‌یانه‌وێت سوود له‌و ته‌وژمه په‌ڕگیره وه‌ربگرن كه ئه‌ورووپا تێی كه‌وتووه. (بڕیاره‌كه‌ی 24ی نیسانی ماكرۆن) به‌لای ئێمه‌وه هیچ ره‌وایه‌تییه‌كی نییه. رێوشوێنی پێویست له‌و باره‌یه‌وه ده‌گرینه‌به‌ر".