Yusuf Özcan
14 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2022
پاریس-AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن به گرنگی زانی ئەرووپا سەرلەنوێ بیر لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا و رووسیا بکاتەوە و ئاشكرایكرد بەپێچەوانەوە ئەورووپا ناتوانێت لە نێو ئاشتیدا بژی.
ئیمانوێل ماکرۆن لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ گۆڤاری لو پۆن-ی فەڕەنسی ئەوەی خستەڕوو پێویسته ئهورووپا بیر له ئاشتییەکی بهرفراوانتر، ھەماھەنگیی ئابووریی و بواری گەڕانی ئازاد بکاتەوە.
ماکرۆن رایگهیاند: "گرنگە ئەورووپا سەرلەنوێ بیر لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا و رووسیا بکاتەوە. بە پێچەوانەوە ئەورووپا ناتوانێت له ئاشتیدا بژی" و جهختی لهوه كردهوه رووسیا بەرەو لای چین دەڕوات.
سهركۆماری فهڕهنسا بانگەشەی ئەوەی کرد کە تورکیا کێشەی لەگەڵ وڵاتانی وەک سعوودیە و ئێران ههیه.
ئیمانوێل ماكرۆن بهپێویستیشی زانی تورکیا بۆ ماوەیەکی درێژ پشت لە رۆژئاوا نەکات و ئاماژهی بهوه كرد، لاوازیی رۆژئاوا بوێری داوهته سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ دەستپێکردنی جەنگ لە دژی ئۆکراینا.
ماکرۆن جەختی لەوەش کردەوە کە پوتین پێش چهند ههفتهیهك بریاری ئەوەی داوە کە جەنگەکە رانەگرێت.