Yusuf Özcan
23 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2019
پاريس - AA
سەركۆمارى فەرەنسا، ئيمانوێل ماكرۆن، دانى بەوە دانا كە هەڵەى كردووە لە گرانكردنى نرخى سووتەمەنى كە بووە هۆى سەرهەڵدانى خۆپێشاندانى هێلهك زەردەكان.
ئيمانوێل ماكرۆن لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵى BFMTV، رايگەياند، پێويست بوو پارساڵ هەنگاو بنێن بۆ باشكردنی دۆخى دارايى كەسانى كەمدەرامەت و ئەوانەى دەرامەتيان مامناوەندە و ئۆتۆمبيلەكانيان بەكار دەهێنن بۆ چوونيان بۆسەر كار.
ماكرۆن نەيشاردەوە ئەوان پارساڵ هەڵەيان كردوە لە گرانكردنى نرخى سووتەمەنى و گوتى پێويست بوو ئامادەكاریى باشيان بكردايە لەگەڵ گرانكردنى نرخەكە.
باوەڕى خۆی نیشاندا لهوهش كە ئەوانەى ئەمڕۆ لە سەر شەقامەكانن هەمان ئەو كەسانە نيین كه پارساڵ لە ناڕەزايەتييەكانى ئێلەگە زەردەكان بەشداربون.
خۆپيشاندانەكانى هێلهك زەردەكان، لە ١٧ى تشرينى دووەمى ساڵى ٢٠١٨دا لە وەك ناڕەزايەتیی لە دژى گرانكردنى نرخى سووتەمەنى و دۆخى خراپى ئابووریى دەستيپێكردبوو.
هەرچەندە ماكرۆن و حكوومەتەكەى، وەك وەڵامدانەوەيەك بۆ هێلهك زەردەكان چەند چاكسازييەكى ئابوورييان ئەنجامدا بەڵام ئەو چاكسازييانە دڵنەوايى نەدانەوە.
بەگوێرەى نوێترين داتاى بڵاوكراوە لەلايەن حكوومەتەوە، لە خۆپيشاندانەكاندا چوار هەزار و ٢٤٥ كەس برينداربوون، ١٢ هەزار و ١٠٧ كەسيش دەستگيركراون و لەوانەش سێ هەزار و ١٣ كەسيان رووبەرووى سزاى بەندكردن بوونەتهوە.