Mazın Asad
07 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2017
پاریس - AA
بەپێی ئەنجامی کردنەوەی سندووقەکانی ھەڵبژاردنی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن بە سەرکۆماری نوێی فەڕەنسا ھەڵبژێدرا.
بەپێی راپرسییەکی کەناڵی حکوومی France 2، سەرۆکی بزووتنەوەی رێپێوان، ئیمانوێل ماکرۆن تەمەن ٣٩ ساڵ لە سەدا ٦٥.١ دەنگەکان و رکابەرەکەشی سەرۆکی پێشووی پارتی بەرەی نەتەوەیی و راستڕەوی توندئاژۆ، مارین لۆ پێن تەمەن ٤٨ ساڵ سەدا ٣٤.٩ دەنگەکانی بەدەستھێنا.
چاوەڕوان دەکرێت لە دوای تەواوبوونی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان، چەند کاتژمێرێکی دیکە وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا زانیاری بڵاو بکاتەوە و سەرکەوتنی ماکرۆن رابگەیەنرێت.
ئەنجامە فەرمییەکان لە ١٠ی ئایار لەلایەن ئەنجوومەنی دەستووری فەڕەنسا ئاشکرا دەکرێت.
پێشبینی دەکرێت سەرکۆماری نوێی فەڕەنسا لە ١٤ی ئایار لە شوێنی سەرکۆماری ئێستا، فڕانسوا ئۆلاند دەستبەکار بێت.