Nazlı Yüzbaşıoğlu,Tevfik Durul,Ömer Tuğrul Çam
04 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به گیانله‌ده‌ستدانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی بۆردومانی چڕی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ئیدلب، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا چاوپۆشی ناكات له‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ری. ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌و باره‌یه‌وه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئه‌نجامداوه و رووسیا ئه‌ركی گرنگیی ده‌كه‌وێته سه‌ر له‌و بابه‌ته‌دا.
له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تیه دیپلۆماتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له پایته‌ختی وڵاتانی ئاسیا سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی 'دووباره ئاسیا''، چاوش‌ئۆغڵو گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه له ئاسیادا قه‌یران و كێشه‌ی زۆر ده‌گوزه‌رێت، به‌تایبه‌تی تیرۆریزم، كۆچی نایاسایی و شه‌ڕی ناوخۆ.
گوتیشی: ''ماوه‌یه‌كی زۆره كار ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ی له سووریا ده‌گوزه‌رێت. له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا له ئیدلب گرژییه‌كی زۆر هه‌بوو. دوێنێش هه‌شت شه‌هیدمان دا. شه‌ڕه‌نگێزی رژێم بێ وچان زیاد ده‌كات. بۆ راگرتنی ئه‌وه‌یش له‌گه‌ڵ رووسیای دراوسێماندا كار ده‌كه‌ین هه‌ر وه‌ك چۆن له ئاستانا و سۆچی نیشانماندا. به‌و ئامانجه‌ش دوێنێ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا) ئه‌نجامدا. به‌دڵنیایییه‌وه رووسیا ئه‌ركی گرنگیی ده‌كه‌وێته سه‌ر شان. ناتوانین چاوپۆشی بكه‌ین له‌و هێرشانه‌ی (له ئیدلب) ده‌كرێنه سه‌رمان. به‌رپه‌رچمان دانه‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له به‌رپه‌رچدانه‌وه".