Eşref Musa
04 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2020
ئيدلب - AA
لە ماوەى دوو رۆژدا بە هۆى هێرشە چڕەكانى رژێمى بەشار ئەسەد و پاڵپشتكراوەكانى بۆ سەر ئيدلب، ٤٠ هەزار سڤيلى ديكە ئاوارەى ناوچەكانى سەر سنوورى توركيا بوون.
بە گوێرەى ئەو زانيارييانەى كە لە تيمەكانى كۆكردنەوەى داتاكانى كۆچكردن لە ناوچەكە وەرگيراون كۆچكردن لە ناوچەكانى ئيدلب، ئەريحا، سەراقيب و جەبل زاويە بۆ سەر سنوورى توركيا بەردەوامە.
لە ئاكامى هێرشەكانى سوپاى ئەسەد و گروپە تيرۆريستييەكانى پاڵپشتكراو لەلايەن ئێران و رووسياوە لە دوايين دوو رۆژدا ٤٠ هەزار سڤيل ئاوارەبوون.
ژمارەيەكى زۆرى ئاوارەكان روويانكردە كەمپەكانى سەر سنوورى توركيا، بەشێك لە ئاوارەكانيش روويانكردۆتە ناوچەكانى قەڵغانى فورات و چڵە زەيتوون.
لە مانگى كانوونى دووەمى ٢٠١٩وە ژمارەى ئەو كەسانەى كە لە گوندەوارەكانى باشوور و باشوورى رۆژهەڵاتى ئيدلب و رۆژئاوا و باشوورى حەلەبەوە روويانكردۆتە سنوورى توركيا گەيشتە مليۆنێك و ٦٧٧ هەزار كەس.