Yusuf Özcan,Mohammed Baqi Hussein
03 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2018
پاریس - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند، دوێنێ 136 هه‌زار كه‌س به‌شداریی له خۆپیشاندانه‌كانی ناڕه‌زایی دژبە به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا كردووه. وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه كه له خۆپیشاندانه‌كاندا، 263 كه‌س برینداربوون و 630 كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا له راگه‌یه‌ندراوێكدا زانیاریی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێوه بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، دوێنێ 136 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له پڕۆتێستۆكاندا كردووه و كه 10 هه‌زاریان ته‌نها له پاریسی پایته‌خت بووه.
راشگه‌یه‌ندراوه كه له خۆپیشاندانه‌كاندا، 263 كه‌س برینداربوون كه 81یان پۆلیسن و 630 كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه 378یان ته‌نها له پاریسی پایته‌خت ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
له‌م نێوه‌نده‌دا وه‌زیری دادی فه‌ڕنسا، نیكۆڵ بێلوبێت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "نزیكه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌و كه‌سانه‌ی دوێنێ ده‌ستبه‌سه‌ركراون، دادگایی ده‌كرێن".
له میانی خۆپیشاندانه‌كانی فه‌ڕه‌نسادا كه له 17ی تشرینی دووه‌مه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 43 كه‌سیش برینداربوون كه 222یان كارمه‌ندی ئه‌منین. هاوكات هه‌زار و 424 خۆپیشانده‌ریش ده‌ستبه‌سه‌ركراون.