Muhammet Ali Kemal
03 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2018
کاراکاس- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەدوای ئەنجامدانی سەردانێکی فەرمیی بۆ پاراگوای، شەوی رابردوو گەیشتە شاری کاراکاس پایتەختی ڤێنیزوێلا.
لە میانی گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی کاراکاس سیمۆن بۆلیڤار، هەریەک لە جێگری سەرکۆماری ڤێنیزوێلا، دێڵسی رۆدریگێز و وەزیری دەرەوە، خۆرخێ ئارێزا و وەزیری بەرگریی. ڤلادیمیر پادرینۆ و باڵیۆزی تورکیا لە کاراکاس، شەوقی موتەوەللیئۆغڵو و باڵیۆزی ڤێنیزوێلا لە ئەنقەرە، خۆسێ براخۆ رەیەس ئامادەبوون.
هاوکات هەریەک لە هاوسەرەکەی، ئەمینە ئەردۆغان و وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، فاتیح دۆنمەز و وەزیری گەنجینە و دارایی، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار و وەزیری بازرگانی، روخسار پەکجان لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان-دا گەیشتنە کاراکاس.