Abdullah Shukur
02 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2018
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی سندووقی وەبەرھێنانی راستەوخۆی رووسیا، گیریل دیمیتریڤ رایگەیاند، لە رێگەی سندووقی ھاوبەشی رووسیا و سعوودیە، بڕیاردراوە لە ساڵی ٢٠١٩ بە بڕی دوو ملیار دۆلار وەبەرھێنانی زیاتر لە رووسیا ئەنجام بدرێت.
دیمیتریڤ لە چوارچێوەی لوتکەی G-20 لە ئەرژەنتین بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند کە وەبەرھێنانەکانی سعوودیە لە رووسیا زیاد دەبێت.
دیمیتریڤ ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە میانی لووتکەی G-20 کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە و گوتیشی: "ئەو کۆبوونەوەیە رەھەندێکی دیکەی بەخشییە گرنگی وەبەرھێنانەکانی سعوودیە لە رووسیا".