Mazın Asad
24 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2017
مۆسکۆ
داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەکەی سەر کۆماری چیچانستانی سەر بە رووسیای راگەیاند کە بووە ھۆی کوژرانی شەش سەربازی رووسی.
ئاژانسی ھەواڵی TASSی رووسی بڵاوی کردەوە کە داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەکە راگەیاندووە.
شەوی رابردوو چەند چەکدارێک کە ویستیان دزە بکەنە نێو یەکەیەکی سەربازیی لە ناوچەی ناوسکایای چیچاستان، شەڕوپێکدادان لەگەڵ ھێزەکانی ئەمنی ئەو وڵاتە روویدا و لە ئەنجامدا شەش سەربازی رووسی کوژران.
دوای ھێرشەکە، ھێزەکانی ئەمنی رێوشوێنی پێویستیان لە ناوچەکە گرتەبەر.