Abdullah Shukur,Rewa Mahmood Hasan
11 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "لە چوارچێوەی ئاشتی و دانوستانی نەتەوەیی، ھیوام وایە سوودان ئەم دۆخە تێپەڕێنێ".
سەرکۆماری بورکینافاسۆ، رۆچ مارس کریستیان کەبۆرە لەمیانی سەردانەکەی بۆ شاری ئەنقەرە، لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە و پاشانیش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش رێکخرا.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "وەک پێویستیەکی پەیڕەوکردنی سیاسەتی دەرەوە لەسەر بنەمای مرۆیی، دادپەروەری و ھاریکاریی، گرنگییەکی تایبەت بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەفریقا دەدەین".
ئەردۆغان لەبارەی عومەر بەشیر رایگەیاند:" ھەواڵی جیاواز لەبارەی بەڕێز عومەر بەشیرەوە دێت. لەماڵەکەی خۆیدایە یان لە شوێنێکی تر، ناتوانین زانیاریەکی دروست بدەین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دۆخی سوودان راشیگەیاند: "لە چوارچێوەی ئاشتی و دانوستانی نەتەوەیی، ھیوام وایە سوودان ئەم دۆخە تێپەڕێنێ".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دەستگرتنی سوپا بەسەر دەسەڵاتدا لە سوودان گوتی: " جیھانێکی سەیرە. دەبینین کە ئەوانەی دەڵێن دژی کودەتان دواتر لەگەڵ کودەتاچیەکاندا چۆن بەتەنیشت یەکەوە دادەنیشن.''
ئەردۆغان ھەر لەمبارەیەوە گوتیشی: " سوودان وڵاتێکە کە پەیوەندیەکی بنچینەیی مێژووییمان ھەیە لەگەڵی. ھەڵبەت ئێمە لە پاڵ بەردەوامی داین بەم پەیوەندیە بنچینەییەدا. ھیوادارم کە بە سانایی، لەنێو تۆڕێکی برایەتیدا سودان لەم کارەدا سەرکەوتوو دەبێت و لەو بڕوایەداین دەبێت بچێتە پرۆسەیەکی دیموکراتی ئاسایی.''